لە بەعقوبە مێردمنداڵێک خوشکێکی شەش ساڵانی دەکوژێت

24-04-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە بەعقوبە مێردمنداڵێکی چواردە ساڵان، خوشکێکی تەمەن شەش ساڵانی خۆی دەکوژێت. پۆلیس دەڵێت، بکوژەکەیان دەستگیرکردووە.
 
عەقید هەیسەم سەلمان شەمەری، گوتەبێژی فەرماندەی پۆلیسی دیالە، رۆژی پێنجشەممە (24ی نیسانی 2025)، رووداوەکە دوێنێ لە گەڕەکی تەحریر لە شاری بەعقوبەی ناوەندی پارێزگای دیالە روویداوە، "بەهۆی دروستبوونی دەمەقاڵێ و شەڕەوە، ئەو مێردمنداڵە تەمەن چواردە ساڵە، خوشکە شەش ساڵانەکەی بەناوی رووقیە کوشتووە".
 
گوتەبێژی فەرماندەی پۆلیسی دیالە روونیکردەوە، دوای ئەوەی ماوەیەک رووقیە چارەنووسی نادیاربوو، گەڕان و پشکنین و سەیرکردنی کامێراکانی چاودێریان دەستپێکرد، دوای سێ کاژێر لە کردنی تاوانەکە، تەرمەکەی لە نێو خانوویەکی تەواونەکراو دۆزرایەوە، کە بە شێوەیەکی دڕندانە کوژرابوو.
 
عەقید هەیسەم سەلمان شەمەری دەڵێت، رێکاری یاسایی بەرامبەر بە تۆمەتبارەکە گیراوەتەبەر و دەستگیرکراوە، دوای لێکۆڵینەوە و وەرگرتنی گوتەکانی، دانی بە تاوانەکەدا ناوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پەرلەمانی عێراق

ئەنجوومەنی سوننەکان پێشنیاز بۆ سەرۆککۆمار دەکەن پێش 25ـی ئەم مانگە پەرلەمان کۆببێتەوە

ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانیی سوننەکان داوایان لە سەرۆککۆمار کرد رۆژی یەکەم کۆبوونەوەی خولی نوێی پەرلەمان دیاری بکات بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان و جێگرانی؛ پێشنیازیشیان کرد ئەو کۆبوونەوەیە بەر لە 25ـی کانوونی یەکەم بێت.