رووداو - بەغدا
خۆپیشاندەرانی بەغدا بەدەم داواکەی رێبەری رەوتی سەدرەوە هاتن و بۆ چەند کاژێرێک دروشمیان دژی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق گوتەوە و داوایانکرد لە وڵاتەکە بڕۆن، دوای تەواوبوونی ئەو خۆپیشاندانەش بەشێکی زۆریان روویانکردەوە گۆڕەپانی تەحریر و لە داواکردنی چاکسازی و ژیانێکی باشتر بەردەوامبوون.
ئێوارەی ئەمڕۆ لەنێو خۆپیشاندانەکانی گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەراندا دروستبوو و بە گوێرەی زانیارییەکان دوو کەس کوژراون و هەشت کەسی دیکەش بریندارن.
ئەمڕۆ به‌ره‌به‌یانی زوو خه‌ڵكی بەغدا به‌ده‌م داواكه‌ی موقتەدا سه‌در، رێبەری رەوتی سەدرهوه چوون و به هه‌زاران كەسی دیکەش له پارێزگا جیاوازەکانی دیکەوە بەشداربوون.
خه‌ڵكی به گوڕوتینێكی زۆرەوە رژانه سه‌ر شه‌قام و داوای ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و كۆمپانیا ئه‌مریكییەکان له عێراق و داخستنی ئاسمانی عێراقیان بەڕووی فڕۆكه سه‌ربازیی و هه‌واڵگرییه‌كاندا کرد.
ئه‌بو محه‌ممه‌د، خۆپیشانده‌رێکی بەغدایە و دەڵێت، "ترەمپ، خۆتان و سەربازەکانتان لە خاکەکەمان بڕۆنە دەرەوە. ئێمە ئەمە پەسندناکەین و ئەمە پەیامی هەموومانە".
خۆپیشانده‌ران تووڕه‌ن و هێشتا كوشتنی ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندسیان له‌یادنه‌چووه، هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ده‌كه‌ینه كولتوور بۆ نه‌وه پاش نه‌وه.
مونز عه‌لی، خۆپیشانده‌رێکی دیکەیە و دەڵێت، "ئه‌گه‌ر ئەمریکا شەرەف و ئه‌و هێزه‌یان هه‌یه، با له تاران له قاسم سوله‌یمانیان بدایه، نه‌وه‌ك بێن له عێراق نمایشی بازووی خۆیان به‌سه‌رماندا بكه‌ن و له به‌هێزترین پیاوی ئێمه بده‌ن. گومان
نه‌كه‌ن كه رۆژێك له رۆژان ئێمه بێده‌نگ ده‌بین. نه ئه‌مڕۆ و نه سبه‌ی و نه پاش 100 ساڵی دیكه، ئه‌مه هه‌ر ده‌مێنێت تاوەکو ده‌مرین و نه‌وه پاش نه‌وه راده‌ستی ده‌كات".
به‌دریه لعێبی، ئافرەتێکی 80 ساڵەیە و "به‌ته‌مه‌نترین" خۆپیشانده‌ره، هاوشانی به‌شێك له خۆپیشانده‌ران ده‌یه‌وێت به ئینگلیزی درووشم بڵێته‌وه، به‌ڵام جگه له وشه‌ی "ئه‌مریكا" هیچی دیكه‌ی لێ نازانێت. به‌دریه وه‌كو سته‌ملێكراوێك به‌شداریی كردووه، چونكه به گوته‌ی خۆی له ساڵی 2003دا ئه‌مریكییه‌كان سێ كوڕیان ده‌ستگیركردووە.
به‌دریه لعێبی ئاماژە بەوە دەکات، "ئه‌مریكا سێ كوڕی لێسه‌ندم، دانه‌یه‌كیان چوار ساڵ مایه‌وه. كاتێک له بوكا ته‌واوبوو ئه‌وكات ده‌ریان كرد، رقم لێیانه و به بوونیان ده‌مرم، با ده‌ربكرێن".
هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری حه‌شدی شه‌عبی یان سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسی نه‌چووە نێو خۆپیشانده‌رانه‌وه، خۆپیشاندانه‌كانیش كاژێر 12:00ـی نیوه‌ڕۆ كۆتاییان هات.
هاوکات خۆپیشاندان له گۆڕه‌پانی ته‌حریر به‌رده‌وامه و داواكارییه‌كانی ئه‌وان هیچ گۆڕانكاریه‌كی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه. خۆپیشانده‌ران پێیانوایه حكومه‌ت و حیزبه سیاسیه‌كان ده‌ستیان داوه‌ته یارییه‌ك كه ئه‌نجامه‌كه‌ی كۆتاییهێنانه به خۆپیشانانهكانی گۆڕەپانی ته‌حریر و یارییه‌كه به‌لای ئه‌وانه‌وه دیار و ئاشكرایه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره به‌ده‌م داوای سه‌دره‌وه نه‌چوون و رێگه‌شیان نه‌دا خۆپیشاندانه‌كان له‌و گۆڕهپانەدا بەڕێوەبچن.
عه‌لی عه‌بدولكه‌ریم، خۆپیشانده‌رێکی گۆڕەپانی تەحریرە و دەڵێت، "ئه‌وان ئامانجیان به‌هێزكردنی ده‌وڵه‌تی خۆیانه تاوه‌كو خۆپیشاندانه‌كانی ئێمه شكستیان پێبێت. به فیشه‌ک لێمان ده‌ده‌ن و لایه‌نگرانی حیزبه‌كان دێن به ئۆتۆمبێلەوە جلی مه‌ده‌نییان له‌به‌ركردووه و له خۆپیشانده‌ران ده‌ده‌ن و تیرۆریان ده‌كه‌ن. ئه‌و رۆژه لێره دوو كه‌سیان لێكوشتین".
له‌سه‌ره‌تای ئۆكتۆبه‌ری 2019وه زیاتر له 600 خۆپیشانده‌ر كوژراون. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بەشێک لە خۆپیشاندەران له جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان بێئومێدبوون، به‌ڵام نایانه‌وێت گۆڕه‌پانه‌كه چۆڵبكه‌ن، چونكه دڵنیان له‌وه‌ی كه خۆپیشاندانی حیزبه سیاسییه‌كان و لایه‌نگرانی حه‌شد جێگەیان ده‌گرنه‌وه.
.png&w=3840&q=75)
.jpg&w=3840&q=75)
