دادگەی فیدراڵی سکاڵایەکی تایبەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات

23-09-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بڕیارە رۆژی چوارشەممە دادگەی فیدراڵیی عێراق بۆ تاوتوێکردنی سکاڵایەک تایبەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە. سکاڵاکە لەلایەن مامۆستایەکی زانکۆی کۆیەوە پێشکێش کراوە.
 
بەپێی خشتەی کۆبوونەوەکانی، بڕیارە رۆژی چوارشەممە 25ی ئەیلوولی 2024، دادگەی فیدراڵیی عێراق بۆ تاوتوێکردنی سکاڵایەک کۆببێتەوە.
 
سکاڵاکە لەلایەن دەریا محەممەد حەوێز، مامۆستای زانکۆی کۆیەوە تۆمار کراوە و تێیدا داوای کردووە حکومەتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بە پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پابەند بکرێن.
 
دەریا محەممەد حەوێز ئەمڕۆ دووشەممە بە رووداوی گوت، "سکاڵاکە دژی پێنەدان و ئەو کێشانەیە کە لەنێوان هەردوو حکومەت لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هەن. داوامان کردووە دادگەی فیدراڵیی عێراق بڕیارێکی دیکە دەربکات بۆ پابەندکردنی هەردوو حکومەت بە دابەشکردنی مووچە لەکاتی خۆی و یەکلاییکردنەوەی ئەو کێشانەی لەنێوانیاندا هەیە، جگە لەوە داوا دەکەین دادگەکە بڕیارێک بدات بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری بەجێکردنی مووچە". 
 
هێشتا مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە وادەی خۆیدا نادرێت. حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، داواکارییەکانی حکومەتی عێراقی بە زیادەوە جێبەجێکردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەروازەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق

ژن و پیاوێکى بیانى لە عێراق بە لەسێدارەدان و بەندکردنى تاهەتایی سزا دەدرێن

ژنێکى بیانى لەلایەن دادگەیەکى عێراقەوە بە تۆمەتى بازرگانیکردن بە ماددەى هۆشبەر بە لەسێدارەدان سزا درا و پیاوێکى بیانیش بەهەمان تۆمەت سزاى بەندکردنى تاهەتایی درا.