سوپاى عێراق 10 هەزار سەرباز دادەمەزرێنێت و هەرێمى کوردستانیش دەگرێتەوە

23-08-2023
هەستیار قادر
نیشانەکردن سوپای عێراق
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

جێگرى سەرۆکى لیژنەى ئاسایش و بەرگریى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند؛ لە مانگى ئەیلوولی داهاتوودا وەزارەتى بەرگرى دەرگاى وەرگرتنى 10 هەزار سەرباز دەکاتەوە و هاونیشتیمانیانى هەرێمى کوردستانیش دەتوانن داواکارى پێشکێش بکەن.
 
رۆژی 23ـی ئابى 2023 سەگڤان سندى، جێگرى سەرۆکى لیژنەى ئاسایش و بەرگریى پەرلەمانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند؛ بەگوێرەى یاساى بودجەى گشتى لە مانگى ئەیلوولى داهاتوودا وەزارەتى بەرگریى عێراق دەرگاى وەرگرتنى 10 هەزار سەرباز دەکاتەوە و پرۆسەى وەرگرتنەکە لە رێگەى لینکێکى ئەلیکترۆنییەوە دەبێت، کە وەزارەتەکە بۆ ئەو مەبەستە بڵاویدەکاتەوە.
 
سەگڤان سندى گوتى "ئەوانەى داواکارى وەرگرتن پێشکێش دەکەن، دەبێت تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 29 ساڵ بێت. ئەو کەسەشی دادەمەزرێت، مووچەى مانگانەى لە 750 هەزار دینارەوە دەستپێدەکات."
 
بەگوتەی ئەو پەرلەمانتارە، هاونیشتیمانیانى هەرێمى کوردستانیش دەتوانن داواکارى پێشکێش بکەن، بەڵام لە ناوچەکانى دیکەى عێراق ئەرک دەبینن لە ریزى سوپادا.
 
سوپاى عێراق بە هەموو پێکهاتەکانى وشکانى، ئاسمانى و دەریاییەوە لە 56 لیوا پێکدێت، کە ژمارەى سەرباز و کارمەندانى مەدەنیان دەگاتە زیاتر لە 200 هەزار کەس.
 
جێگرى سەرۆکى لیژنەى ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانى عێراق گوتى "ئەوە یەکەمجارە سوپاى عێراق لە حەوت ساڵى رابردوودا دەرگاى دامەزراندن بۆ سەربازانى سوپا دەکاتەوە".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەڕەکێکی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

یەکەم قۆناخى سەرژمێریى عێراق خرایە کۆتایی تەممووز

گەمارۆسازی و ژمارەلێدانى خانوو، شوقە و باڵەخانەکان لە عێراق لە چوارچێوەى سەرژمێریى گشتیی دانیشتووان بۆ کۆتایی ئەم مانگە دواخرا. ئەو کارە بڕیار بوو 15ى تەممووز دەستپێبکات و دوو مانگ بخایێنێت