رووداو دیجیتاڵ
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق بڕیاری دا یاسای دژە تیرۆر بەسەر ئەو کەسانەدا جێبەجێ بکرێ کە درۆن بۆ مەبەستی نایاسایی بەکاردەهێنن.
رۆژی چوارشەممە، ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، رێنمایی داوەتە دادگە تایبەتمەندەکان کە یاسای دژە تیرۆری ژمارە (13)ـی ساڵی 2005 جێبەجێ بکەن بەرامبەر هەر کەسێک کە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ هەر مەبەستێکی نایاسایی و پێچەوانەی یاسا بەکاربێنێت.
بەگوێرەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق، بڕیارەکە هەریەکە لە دروستکەران، بەکارهێنەران و ئەوانەش دەگرێتەوە کە درۆنیان لایە و بۆ کاری نایاسایی بەکاری دەهێنن.
ئەم هەنگاوەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لەکاتێکدایە، لەم چەند ساڵەی رابردوودا بەکارهێنانی درۆن بۆ مەبەستی جیاواز لە عێراق زیادی کردووە و حکومەتیش هەوڵ دەدات بەکارهێنانی کۆنترۆڵ بکات.
.jpg&w=3840&q=75)
.jpg&w=3840&q=75)
.jpg&w=3840&q=75)
.jpg&w=3840&q=75)