بە چەقۆ هێرش دەکرێتە سەر سەرۆکى بەشی یاسایى زانکۆیەکى عێراق

23-03-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بە قەچۆ هێرش دەکرێتە سەر سەرۆکى بەشى یاسا لە زانکۆیەکى ئەهلیى عێراق و بریندار دەکرێت. بەگوتەى خۆى، بەهۆى ناکۆکییەکى پێشوو کە لەنێوانیان دا هەبووە؛ کەسوکارى وەبەرهێنەرى زانکۆکە هێرشیان کردووەتە سەری. 
 
دیمەنێکى ئەو مامۆستایە لە نەخۆشخانە و لەسەر قەرەوێڵەیەک بە بریندارى بڵاوبووەوە، کە تێیدا پەیامێک ئاراستەى لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات. 
 
حەسەن داخل جعێفرى، مامۆستای زانکۆ و سەرۆکى بەشى یاسایە لە کۆلێژى کوت، دەڵێت: "پێشتر بانگەوازێکم ئاراستەى بەڕێز سەرۆکوەزیران و وەزیرى خوێندنى باڵا و وەزیرى ناوخۆ کرد لەبارەى ئەوەى لەلایەن کەسە نزیکەکانى وەبەرهێنەرى زانکۆى کوت هێرشکرایە سەرم، بەهۆى ناڕازیبوونم لە دەستوەردانیان لە پرسە کارگێڕییەکان دا، لە 28ـی کانوونى دووەم، کێشەکە چارەسەرکرا و ئاشتبووینەوە، ئەمشەو (22ـی ئادار) زیاتر لە 7 کەس بەچەک، چەقۆ و ئامێرى تیژ، هیرشیان کردە سەرم و دەست و قاچێکیان شکاندم."
 
ئەمڕۆ (یەکشەممە، 23ـی ئادارى 2025) حەسەن داخل جعێفرى، بە تۆڕى میدیایی رووداوى گوت، "پۆلیس گوتەى لێ وەرگرتووم و دادوەر سەردانى کردووم، بەڵام هێرشکەرەکان هێشتا ئازادن، بڕیارە نەشتەرگەرى بۆ قۆڵێکم بکرێت."
 
سەرۆکى بەشى یاسا لە کۆلێژى کوت ئاماژەى بەوە دا، "هەندێکجار وەبەرهێنەرەکە دەستى لە نمرەى وانەى قوتابییەکانیش وەرداوە."
 
هۆزى بەنى عەمیر کە ئەو مامۆستایە لەو هۆزەیە، لە پەیامێکدا هۆشدارییان دا و داوایان لە لایەنە پەیوەندارەکان کرد سنوورێک بۆ هێرشکردنە سەر مامۆستایان و حەسەن داخل جعێفرى دابنێن، کە بە "هەوڵى کوشتن" ناویان بردووە.
 
بەپێى گێڕانەوەى حەسەن داخل جعێفرى، یەکەمجار لە 28ـی کانوونى دووەمى ئەمساڵ، کەسوکارى ئەو وەبەرهێنەرە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵەکەى، بەڵام کێشەکە چارەسەر کراوە، دواتر وەبەرهێنەرەکە لە رووداوێک دا لە بەغدا گیانى لەدەستدا. "کەسوکارەکەى وا دەزانن من هۆکارى مردنى بووم."
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق. وێنە: Reuters

دوو مانگە پڕۆژەیاسای گەڕاندنەوەی زەوییەکان دەرچووە؛ نەبوونی رێنمایی رێگرە لە جێبەجێکردنی

زیاتر لە دوو مانگ بەسەر دەرکردنی پڕۆژەیاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی هەڵوەشاوە و گەڕاندنەوەی زەوییەکان تێدەپەڕێت. نەبوونی رێنمایی بۆ شێوازی جێبەجێکردنی پڕۆژەیاساکە بووەتە بەربەست لە بەردەم گەڕاندنەوەی زەوییەکان.