فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بۆ ناتۆ: هێزەکانمان لە توانایاندایە عێراق بپارێزن

23-01-2024
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، هێزەکانیان لە توانایاندایە لە هەموو روویەکەوە عێراق بپارێزن.
 
ئەمڕۆ سێشەممە، نووسینگەی راگەیاندنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بڵاویکردەوە، فەریقی یەکەمی روکن قەیس مەحمەداوی، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، لە کاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندێکی سەربازیی ئیتاڵیا بە سەرۆکایەتیی عەمید نیکۆلا، سوپاسالاری ئۆپەراسیۆنەکانی ناتۆ لە عێراق، پێی راگەیاندووە، هێزەکانیان لە توانایاندایە لە هەموو روویەکەوە عێراق بپارێزن و بەرگری لێبکەن. 
 
جەختی لەوەش کردووە، هەڵوێستی عێراق روون و ئاشکرایە و بەرەو بونیاتنانی لێکتێگەیشتنی هاوبەش لەگەڵ وڵاتانی دۆست لەپێناو سەقامگیری عێراق هەنگاو دەنێن بەتایبەتی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی بۆ بەردەوامیدان بە هاوئاهەنگیکردن بەمەبەستی پەرەدانی زیاتری تواناکانی هێزە سەربازیی و ئەمنییەکان. 
 
هەر بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، مەحمەداوی باسی لەوە کردووە، پێویستیان بە رێککەوتنی هاوبەش هەیە بۆ ئاڵوگۆڕکردنی زانیارییەکان و پەرەسەندنی تواناکان. 
 
شاندی میوان، ئامادەیی ناتۆیان دەربڕیووە بۆ پێشکێشکردنی هەموو جۆرە هاوکارییەک بۆ هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق بەوپێیەی گونجاو بێت لەگەڵ ئەو ئەرکانەی کە فەرماندەیی گشتیی ناتۆ لە رێککەوتنی لەگەڵ حکومەتی عێراقدا پێی سپاردوون. 
 
بەرەبەیانی رۆژی 3ـی کانوونی دووەمی 2024، هێزەکانی ئەمریکا بارەگای لیوای 12ـی حەشدی شەعبی لە شەقامی فەلەستین لە بەغدا مووشەکباران کرد. تێیدا ئەبو تەقوا، فەرماندەی لیوای 12ـی حەشد و فەرماندەیەکی دیکە بەناوی ئەبو ئیمتیحان و ژمارەیەک چەکداری حەشدی شەعبی کە بەشێکیان پاسەوانی ئەم دوو فەرماندەیە بوون کوژران. 
 
لایەنە شیعەکان بەتایبەتی چوارچێوەی هاوئاهەنگیی دوای بۆردوومانەکە، گوشار دەخەنە سەر حکومەتی عێراق بۆ ئەوەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی بکشێننەوە.
 
لە دوای هێرشەکانی 7ـی تشرینی یەکەمی 2023ـی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا رووبەڕووی هێرشی گرووپەکانی سەر بە ئێران بوونەتەوە، لەو کاتەوەی جەنگی حەماس و ئیسرائیل دەستیپێکردووە، هێزەکانی ئەمریکا زیاتر لە 100 جار لە عێراق و سووریا بە درۆن و مووشەک لەلایەن بەشێک لە گرووپە نەناسراوەکانی شیعەکانەوە هێرشیان کراوەتەسەر.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمیسیۆن و پەنجەی کەسێک لەکاتی دەنگدان

کۆمیسیۆن: ملیۆنێک دەنگدەر زانیارییان نوێکردووەتەوە و زیاتر لە 70 پارت خۆیان تۆمارکردووە

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، وەک بەشێک لە ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو، نزیکەی یەک ملیۆن دەنگدەر زانیارییەکانیان نوێکردووەتەوە؛ زیاتر لە 70 پارتیش خۆیان بۆ بەشداریکردن تۆمار کردووە.