راکان جبوورى بە کەفالەت ئازاد کرا

22-04-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دوو سەرچاوەى بەرپرس لە کەرکووک بە رووداویان راگەیاند، راکان جبوورى، پارێزگارى پێشووى کەرکووک بە وەکالەت، بە کەفالەت ئازاد کراوە.
 
یەکێک لە سەرچاوەکانى رووداو سەرکردەیەکى هێزە سوننەکانى کەرکووک و ئەوى دیکەیان لە ئیدارەى پارێزگاکەیە، هەردووکیان جەختیان کردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 22ى نیسان راکان جبوورى لە بەغدا ئازاد کراوە.
 
رۆژی دووشەممە 21ى نیسانی 2025 راکان جبوورى بە فەرمانى دادگەی رەسافە راگیرا، ئەمەش دوای ئەوەی بە تۆمەتی گەندەڵی چەند سکاڵایەکی لەسەر تۆمار کرابوو.
 
سەرچاوەکەى رووداو لە ئیدارەى کەرکووک گوتى، "ئەو مادەیەى راکان جبوورى پێگیراوە ئازادکردن بە کەفالەت دەیگرێتەوە کە ماددەى 340ى یاساى سزادانى عێراقە،بەڵام دادگە بەردەوام دەبێت لە لێکۆڵینەوە لە  دۆسیەکەى و بانگکردنى نوێنەرى یاسایی و وردبینى لە نووسراوەکاندا."
 
ماددەى 340 تایبەتە بە تاوانى زیانگەیاندن بە موڵک و ماڵى گشتى لەلایەن فەرمانبەرى حکومییەوە، سزاکەى دەگاتە حەوت ساڵ بەندکردن.
 
لە دادگە چەند سکاڵایەک لەسەر راکان جبووری تۆمارکراون، لەوانە بەکارهێنانی بودجەی ئاوەدانکردنەوە بۆ میوانداری، گەڕاندنەوەی ژمارەیەک فەرمانبەر، کە لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە. دانانى کەسێک بە "نایاسایی" لە پۆستى راوژکارى پارێزگار، سەرپێچى لە وەرگرتنى هاوکارییەک و دابەشکردنى لە ساڵى 2021.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پەرلەمانی عێراق

کەی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت؟

دوای پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان، لە ماوەی 15 رۆژدا دەبێت یەکەم دانیشتنی پەرلەمان بەڕێوەبچێت. سەرۆکی رێکخراوی ستێپ بۆ هەڵبژاردن و دیموکراسی رایگەیاند: "نابێت لە 29ی ئەم مانگە تێبپەڕێت و دەبێت تاوەکو ئەو کاتە یەکەم دانیشتن بکرێت."