Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عێراق21-10-2025

کۆمیسیۆن: پشووی قوتابخانەکان بۆ دەنگدان لە 6 یان 7ـی مانگ دەستپێدەکات

0:00
0:00
قەبارەی دەق
رەنجە جەمال

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

رەنجە جەمال

رۆژی بڵاوکردنەوە

21-10-2025

تاگەکان

هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق2025

بابەتی پەیوەندیدار

تەندروستیی عێراق: لە جەژنی قورباندا زیاتر لە هەزار و 800 کەس بریندار بوونە
عێراق31-05-2026

تەندروستیی عێراق: لە جەژنی قورباندا زیاتر لە هەزار و 800 کەس بریندار بوونە

بەراوردێکی نرخی خانووبەرە لەنێوان هەولێر، بەغدا و زیقار
عێراق31-05-2026

بەراوردێکی نرخی خانووبەرە لەنێوان هەولێر، بەغدا و زیقار

عێراق کارەبا لە هەرێمی کوردستان دەکڕێ؛ "ئامانجەکە زیادکردنی کارەبایە لە بەشێک لە پارێزگاکان"
عێراق31-05-2026

عێراق کارەبا لە هەرێمی کوردستان دەکڕێ؛ "ئامانجەکە زیادکردنی کارەبایە لە بەشێک لە پارێزگاکان"

رووداو دیجیتاڵ
 
دەستەی هەڵبژاردنی عێراق لە هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پەروەردە لە گفتوگۆدان بۆ دیاریکردنی پشووەکانی قوتابخانە و ئامادەکاری کۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردن و بەکارهێنانی قوتابخانەکان وەکو بنکەی دەنگدان.
 
نەبەرد عومەر ،بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رۆژی سێشەممە 21-10-2025 بە رووداوی راگەیاند: "راگەیاندنی پشووەکانی قوتابخانە بە رێککەوتن دەبێ لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە، تاقیکردنەوەی نیوەی ساڵ 15-12-2025 دەکرێت، وەزارەتی پەروەردە داوای کردووە پشووەکان کەمتر بکرێتەوە، 5ـی 11ـی 2025 تاوەکو 13ـی 11ـی 2025 بە کاتێکی زۆر دادەنێن بۆ پشووەکان، بڕیارە ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو رۆژەکانی پشوو بەهۆی پرۆسەی دەنگدان دیاری دەکرێت.''
 
نەبەرد عومەر دەڵێ: "وەزارەتی پەروەردە نایەوێت پشووەکان وەکو عێراق بێت و کەمتر بکرێتەوە، بەڵام ئێمە وەکو کۆمیسیۆن پێویستمان بە پشووەکانە، پێویستییەکان و ئامێری دەنگدان دەبێ بگەیێنینە ئەوپەڕی سنووری بازنەی هەڵبژاردن لەنێوخۆی پارێزگاکاندا، دوو رۆژ پێش دەنگدانی تایبەت لە 9-11-2025  پێویستمان بە پشووە بۆ گواستنەوە و ئامادەکاری پرۆسەکە، هەروەها دوو رۆژیش پێش دەنگدانی گشتی.''
 
لەبارەی پێشنیازی رۆژەکانی پشوو، نەبەرد عومەر دەڵێ: "رەنگە لەنێوان 6 بۆ 7ـی مانگ رۆژێک بۆ سەرەتای پشووەکە دیاری بکرێت، هەروەها رۆژی کۆتایی پشووەکەش دیاری دەکرێت.''
 
لە وەڵامی پرسیارێکی رووداو لەبارەی ئەوەی ئایا ئەگەر 7ـی 11 کرایە یەکەم رۆژی پشوو، کۆمیسیۆن دەتوانێ ئامادەکارییەکانی بکات؟، نەبەرد عومەر دەڵێ: "پێڕادەگەین، بەڵام قورسایی دەکەوێتە سەرشانی کۆمیسیۆن، ئێمەش رەچاوی کەمی کات بۆ خوێندن و ساڵنامەی خوێندنی ئەوان دەکەین و هاوکار دەبین لەگەڵیان.''
 
دەنگدانی تایبەت بۆ خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 9ـی 11ـی 2025 و دەنگدانی گشتیش لە 11ـی 11 دەکرێت.
 
رۆژی 19ـی 10ـی 2025 کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: "پشووی قوتابخانەکان بەهۆی دەنگدانەوە لە 5ـی 11ـی 2025 دەستپێدەکات  تاوەکو 13ـی 11ـی 2025  بەردەوام دەبێ."