موحسین مەندەلاوی بۆ رووداو: بەدەستهێنانی خەڵاتی ستیڤی دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ میدیای عێراق

20-08-2023
نازەنین گۆران
نیشانەکردن خەڵاتی ستیڤی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

جێگری یەکەمی سەرۆکی  پەرلەمانی عێراق پیرۆزبایی بەدەستهێنانی خەڵاتی ستیڤی لە رووداو دەکات و دەڵێت، بە دەستهێنانی ئەو خەڵاتە "دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ میدیای عێراق بەگشتی." 
 
رۆژی یەکشەممە، 20-08-2023 موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پیرۆزبایی بەدەستهێنانی خەڵاتی ستیڤی لە رووداو کرد و گوتی، "پیرۆزبایی لە دەستەی کارگێڕی و سەرجەم کادیرانی رۆژنامەگەری و راگەیاندنی تۆڕی میدیایی رووداو دەکەین بەبۆنەی بردنەوەی خەڵاتی نێودەوڵەتیی ستیڤی، کە دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ میدیای عێراق بەگشتی."
 
موحسین مەندەلاوی دەڵێت، "بەم بۆنەیەوە پاڵپشتی دەسەڵاتی یاسادانان بۆ میدیای ئازاد نوێ دەکەینەوە لە رێگەی یاسایەکی تۆکمە کە گەرەنتی کاری پیشەییان بکات بۆ ئەوەی ببێتە گرنگترین ئامراز بۆ گەیاندنی دەنگی هاووڵاتی و هاوبەش بۆ بنیاتنانی عێراقێکی بەهێز. بە هیوای سەرکەوتن و گەشەپێدانی تۆڕی میدیایی رووداو و سەرجەم دامودەزگاکانی راگەیاندنی ناوخۆیی لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی."
 
پیرۆزبایی موحسین مەندەلاوی لەکاتێکدایە، رۆژی دووشەممە، 14-8-2023 خەڵاتە نێودەوڵەتییەکانی بیزنس لە چوارچێوەی خەڵاتەکانی ستیڤی راگەیێندران و تۆڕی میدیایی رووداو وەک "باشترین میدیای قەبارە مامناوەندی ساڵ لەسەر ئاستی جیهان"، خەڵاتی "کۆمپانیای ساڵ"ـی بەدەستهێنا. رۆژی 13ـی ئۆکتۆبەریش لە رێوڕەسمێکی گەورەدا لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا خەڵاتەکان دابەش دەکرێن. 
 
ئەم خەڵاتکردنەی رووداو لەسەر بنچینەی کاریگەریی هەرسێ بەرنامەی (لەگەڵ رەنج)، (بەرپرسیار) و (دکتۆر ئاراس)، هەروەها بەهۆی فراوانی رووماڵ و بڵاوبوونەوەی هەواڵەکانیەتی لە سۆشیاڵمیدیا بۆ زۆرترین بەکارهێنەر.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی وەزارەتی بەرگریی عێراق لە بەغدا

کێشە دەکەوێتە نێوان وەزارەتى بەرگریی عێراق و ئەفسەرێک

ئەفسەرێکى وەزارەتى بەرگریى عێراق بانگەشەى ئەوە دەکات کە بە هۆکارى سیاسی پلە بەرزکردنەوەى راگیراوە؛ ئەو وەزارەتەش تۆمەتباری دەکات بەوەى، وەکو بەڕێوەبەرى نووسینگەى وەزیر خۆى ناساندووە و دادگایی دەکرێت