رووداو دیجیتاڵ
دوو سەرچاوەی ئەمنی و سەرچاوەیەکی حکومی عێراق رایانگەیاند: بە زیاتر لە 20 مووشەک هێرشکرایە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد.
رۆژی شەممە (20ـی کانوونی دووەمی 2024) دوو سەرچاوەی ئەمنی و سەرچاوەیەکی حکومی بەبێ ئەوەی ناوی خۆیان ئاشکرا بکەن رایانگەیاند: بە 20 مووشەک هێرشکرایە سەر بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد و، لانیکەم پێنج لەو مووشەکانە لەنێو چوارچێوەی بنکەکە کەوتوونەتە خوارەوە.
بە گوێرەی سەرچاوە ئەمنییەکەش، شوێنی تەقاندنی مووشەکەکان شارۆچکەی بەغدادی بووە لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار.
بە گوێرەی زانیارییەکان، هەریەک لە کەتیبەی حیزبوڵڵای عێراق و نوجەبا بەرپرسیاریێتی خۆیان لە هێرشەکە راگەیاندووە.
بەرپرسێکی ئەمریکا پشتڕاستی هێرشەکەی کردەوە و رایگەیاند "بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، کارمەندێکی هێزەکانی ئاسایشی عێراق بە سەختی بریندار بووە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ