پێش دەستپێکردنی دەنگدان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگاکان ئەم زانیارییانە بزانن

18-12-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

دوای زیاتر لە مانگ و نیوێک بانگەشە و چەندین ساڵ کارکردن، ئەمڕۆ حیزب و لایەنەکانی بەشدار لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان ئەنجامەکەی دەبیننەوە، کاژێر 07:00 دەرگەی بنکەکانی دەنگدان دەکرێنەوە و هاووڵاتییان بەربژێر و لیستی دڵخوازیان هەڵدەبژێرن. 
 
دەنگدەران لە پێکهاتە جیاوازەکان لە 15 پارێزگا دەنگدەدەن، ژمارەی دەنگدەران بە دروستی و بە ئاماری کۆمیسیۆن 15 ملیۆن و 108 هەزار و 135 کەسن. لەگەڵ ملیۆنێک و 50 هەزار دەنگدەری تایبەت کە بە کۆی گشتی دەبێتە 16 ملیۆن و 158 هەزار و 788 دەنگدەر. رۆژی شەممە، 16-12 دەنگدانی تایبەت بەڕێوەچوو. 
 
ئەوانەی ئەمڕۆ دەنگدەدەن دەچنە حەوت هەزار و 166 ناوەندی دەنگدان لە 15 پارێزگادا بە هەردوو بەری بەغداشەوە. زۆرترین ناوەندی دەنگدان لە بەغدایە بە 1850 ناوەند دوای ئەو نەینەوا بە 792 ناوەند و پاشان بەسرە بە 518 ناوەند.
 
لە چوار پارێزگا گرنگەکەی بەردەم کوردیش، کەرکووک: 318 ناوەند، دیالە: 500 ناوەند، سەلاحەدین 341 ناوەند و نەینەواش 792 ناوەندیان تێدایە. 
 
هەڵبژاردنی ئەمڕۆ دووشەممە دەبێتە خاڵێکی نوێ لە دۆخی پارێزگاکان، چونکە زۆربەی ئەنجوومەنەکان لە پارێزگا جیاوازەکان نەک هەر ماوەیان تەواو بووە، بەڵکو دەبوو چەند هەڵبژاردن بکرێت و نەکراوە، هەڵبژاردنەکە لەبەرئەوە گرنگە نزیکترین هێڵی نێوان خەڵک و دەسەڵاتە لە رووی یاسادانان و جێبەجێکردنەوە، واتە ئەنجوومەنی پارێزگا و پارێزگاریش راستەوخۆ بە یاسا پابەنددەکرێن بە جێبەجێکردنی پڕۆژە و کارەکان لە سنووری دەسەڵاتی ئەو پارێزگایەدا، هەموو ئەو ئەنجوومەنانەش دەکەونە ژێر چاودێریی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە.
 
ژمارەی وێستگەکانی دەنگدان لە هەموو پارێزگاکان 35 هەزار و 553 وێستگەن. 
 
ژمارەی دەنگدەران، وێستگە و ناوەندی دەنگدان بەپێی پارێزگاکان: 
 
بەغدا/ رەسافە:
1,033 ناوەندی دەنگدانی گشتی 
4,406 وێستگەی دەنگدانی گشتی
1,854,244 دەنگدەری گشتی 
 
بەغدا/ کەرخ: 
817  ناوەندی دەنگدانی گشتی 
3,660 وێستگەی دەنگدانی گشتی
1,541,764 دەنگدەری گشتی 
 
نەینەوا: 
792ناوەندی دەنگدانی گشتی 
3,993 وێستگەی دەنگدانی گشتی
1,695,566 دەنگدەری گشتی 
 
کەرکووک: 
318 ناوەندی دەنگدانی گشتی 
1898 وێستگەی دەنگدانی گشتی
813,590 دەنگدەری گشتی 
 
دیالە: 
500 ناوەندی دەنگدانی گشتی 
2,116 وێستگەی دەنگدانی گشتی 
892,710  دەنگدەری گشتی 
 
ئەنبار: 
383 ناوەندی دەنگدانی گشتی
1,858وێستگەی دەنگدانی گشتی
787,229 دەنگدەری گشتی 
 
بابل: 
422 ناوەندی دەنگدانی گشتی
2,263 وێستگەی دەنگدانی گشتی
969,698 دەنگدەری گشتی 
 
کەربەلا: 
249 ناوەندی دەنگدانی گشتی
1,303 وێستگەی دەنگدانی گشتی 
557,992 دەنگدەری گشتی 
 
واسیت: 
306 ناوندی دەنگدانی گشتی
1,610 وێستگەی دەنگدانی گشتی 
684,669 دەنگدەری گشتی 
 
سەڵاحەدین: 
341 ناوەندی دەنگدانی گشتی
1,652 وێستگەی دەنگدانی گشتی
703,563 دەنگدەری گشتی 
 
نەجەف:  
336 ناوەندی دەنگدانی گشتی 
1,655 وێستگەی دەنگدانی گشتی 
702,704 دەنگدەری گشتی 
 
قادسیە: 
295 ناوەندی دەنگدانی گشتی 
1,425 وێستگەی دەنگدانی گشتی
602,920 دەنگدەری گشتی 
 
موسەننا: 
173 ناوەندی دەنگدانی گشتی
1,014 وێستگەی دەنگدانی گشتی 
433,975 دەنگدەری گشتی 
 
زیقار: 
452 ناوەندی دەنگدانی گشتی
2229 وێستگەی دەنگدانی گشتی 
945,258 دەنگدەری گشتی 
 
میسان: 
231 ناوەندی دەنگدانی گشتی 
1,230 وێستگەی دەنگدانی گشتی 
523,391 دەنگدەری گشتی 
 
بەسرە: 
518 ناوەندی دەنگدانی گشتی  
3,241 وێستگەی دەنگدانی گشتی 
1,398,862 دەنگدەری گشتی 
 
موسەننا کەمترین و بەغدا زۆرترین
 
لە پارێزگای موسەننا بە کۆی گشتی 173 ناوەندی دەنگدان هەن کە  1,014 وێستگەی دەنگدانیان بەسەردا دابەشکراوە و بڕیارە 433 هەزار و 975 کەس کە مافی دەنگدانیان هەیە لەو وێستگانەوە دەنگ بدەن.
 
بە هەردوو بەری بەغداش، 1,850 ناوەندی دەنگدان هەیە، کۆی گشتی ژمارەی وێستگەکانی دەنگدان لەو پارێزگایە 8 هەزار و 66 وێستگەی دەنگدان هەیە، لە هەردوو بەری بەغدا ژمارەی ئەوانەی لەو وێستگانەوە بڕیارە دەنگبدەن و مافی دەنگدانیان هەیە دەگاتە سێ ملیۆن و 396 هەزار و 8 دەنگدەر.
 
کۆمیسیۆن: هەوڵدەدەین کێشەکانی دەنگدانی تایبەت لە دەنگدانی گشتیدا دووبارە نەبنەوە
 
لە رۆژی دەنگدانی تایبەتدا کێشە بۆ سندووقەکانی دەنگدان دروستبوو کە ئەنجامی دەنگدانەکەی چاپ نەدەکرد. 
 
عیماد جەمیل، سەرۆکى تیمى رۆژنامەڤانیى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "چاوەڕوانیمان وایە رێژەی دەنگدانی گشتی ئاستێکی بەرز تۆمار بکات، راستە هەندێک کێشەی هونەری لە دەنگدانی تایبەت هەبوون، بەڵام لە هەوڵی چارەسەرکردن و نەهێشتنی ئەو کەموکورتییانەین بۆ ئەوەی لە دەنگدانی گشتی روونەدەنەوە."

 

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی دوای تەقینەوەکە.

لە بێجی تەقینەوەیەک روویدا و چوار ئەندامی بنەماڵەیەک گیانیان لەدەست دا

ئێوارەی ئەمڕۆ لە قەزای بێجی سنووری پارێزگای سەلاحەدین، تەقینەوەیەک روویدا و بەهۆیەوە چوار ئەندامی بنەماڵەیەک گیانیان لەدەست دا و سێی دیکەش بریندار بوون.