رووداو دیجیتاڵ
ئەو منداڵەی لە گوێڕ کەوتە نێو بیرەوە، دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر گیانی لەدەستدا.
سامان سەلمان، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، منداڵەکە دوای ئەوەی گەیێندرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا لە هەولێر، گیانی لەدەستدا.
منداڵەکە کچە بە ناوی هاجەر محەممەد، پێشتر عەبدولڕەحمان حەمید، دانیشتووی گوندی شەرائیح، ئێوارەی ئەمڕۆ، 20ی ئەیلوولی 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، منداڵەکە، دوای نزیکەی 5 کاژێر هەوڵدان بە زیندوویی دەرهێنرا، بەڵام دۆخی تەندروستیی ناجێگرە و بەپەلە رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
قووڵیی بیرەکە نزیکەی 20 مەتر و پانییەکەیشی لەنێوان 20 بۆ 30 سانتیمەتر دەبێت.
لەبارەی شێوازی دەرهێنانی، عەبدولڕەحمان حەمید، باسی لەوەکرد، منداڵێکی دیکەیان بۆ نێو بیرەکە شۆڕ کردەوە و لەو رێگەیەوە دەرهێنراوە.
ناحیەی گوێڕ دەکەوێتە سنووری قەزای مەخموور.


