یاسای بودجە گەیشتە سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق

16-06-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، یاسای بودجەی گشتیی ساڵی 2023ـی عێراق لەلایەن سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە رەوانەی سەرۆکایەتیی کۆمار کراوە  بۆ ئەوەی پەسندبکرێت. سەرچاوەیەکیش لە سەرۆکایەتیی کۆمار رایگەیاند، یاسای بودجە رۆژی پێنجشەممە گەیشتووە و چاوەڕوانی سەرۆککۆمار دەکرێت بۆ ئەوەی واژۆی لەسەر بکات و دواتر لە رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی بڵاوبکرێتەوە.
 
رۆژی هەینی، 16-6-2023، عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "یاسای بودجەی ساڵی 2023ـی لەلایەن سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە نێردراوە و گەیشتووەتە سەرۆکایەتیی کۆمار بۆ واژۆکردنی."
 
بەپێی نووسراوێکی عەتوانی، کە رۆژی چوارشەممە، 14ـی حوزەیران بۆ محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی ناردووە داوا دەکات یاسای بودجە بنێرن بۆ سەرۆکایەتی کۆمار بۆ پەسندکردنی.
 
سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتی کۆمار بە رووداوی گوت، "یاساکە گەیشتووەتە سەرۆکایەتیی کۆمار" بۆ ئەوەی پەسند بکرێت.
 
سەرۆککۆماری عێراق کە لە رۆژی 11ـی حوزەیرانەوە لە دەرەوەی عێراقە، دەبێت لە ماوەی 15 رۆژدا واژۆ لەسەر یاسای بودجەی عێراق بکات، بۆ ئەوەی لە رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی بڵاوبکرێتەوە و بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە. 

 

 
دوای پێنج رۆژ لە گفتوگۆی بەردەوام، بەرەبەیانیی رۆژی دووشەممە (12-6-2023) پەرلەمانتارانی عێراق دەنگیان بە سەرجەم مادەکانی پڕۆژەیاسای بودجەی سێ ساڵی عێراق بۆ ساڵەکانی 2023، 2024 و 2025 دا. 

 

 

 

 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق.

سوودانى: مەترسییەکانمان لەسەر عێراق دوورخستنەوە

سەرۆکوەزیرانى عێراق رایگەیاند: حکومەتەکەى توانیویەتى مەترسییەکان لەسەر عێراق دوور بخاتەوە و داواى لە فەرماندە سەربازییەکانى نەینەوا کرد، جگە لە پیشەیی بوون مامەڵە بەهیچ پێوەرێکى دیکە نەکەن لە دابەشکردنى بەرپرسیارێتییە ئەمنییەکاندا.