کێشە دەکەوێتە نێوان وەزارەتى بەرگریی عێراق و ئەفسەرێک

19 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەفسەرێکى وەزارەتى بەرگریى عێراق بانگەشەى ئەوە دەکات کە بە هۆکارى سیاسی پلە بەرزکردنەوەى راگیراوە؛ ئەو وەزارەتەش تۆمەتباری دەکات بەوەى، وەکو بەڕێوەبەرى نووسینگەى وەزیر خۆى ناساندووە و دادگایی دەکرێت.
 
وەزارەتى بەرگریى عێراق دەڵێت، ئەو گرتە ڤیدیۆییەى ئەفسەرێکى ئەو وەزارەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویکردوەتەووە، "قسەى ناڕاستى" تێدایە. ئاماژە بەوەش دەکات، ئەفسەرەکە "هەڵاتووە."
 
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، ئەو ئەفسەرە لیژنەى لێکۆڵینەوەی لەسەر پێکهێندراوە، ئەوەش بەهۆى ئەوەی خۆى بە بەڕێوەبەرى نووسینگەى وەزیر ناساندووە، ئەوەش جگە لەوەى تۆمەتبارە بەوەى "زانیاریى ناڕاست و چەواشەکارانەى" داوە.
 
ئەو ئەفسەرە لە هەڤپەیڤینێکدا ئاماژەى بەوە داوە، بڕیارى پلە بەرزکردنەوەى لە عەقیدەوە بۆ لیوا بەرزکراوەتەوە، بەڵام رەزامەندیى لەسەر نەدراوە، سەرەڕای ئەوەى رەزامەندیى وەزیرى بەرگریى لەسەر بووە.
 
ئەفسەرەکە دەڵێت، "راگرتنى پلە بەرزکرنەوەکەم بە پاساوى ئەوەیە کە لیژنەى لێکۆڵینەوەم لەسەر پێکهێندراوە، گوایە وەکو بەڕێوەبەرى نووسینگەى وەزیر خۆم ناساندووە، بەبێ ئەوەى بزانم کام وەزیرە. ئەو تۆمەتە دروستکراو و سیاسی بووە."
 
وەزارەتى بەرگریى عێراق رایگەیاندووە، بەهۆى دەرکەوتنى لە یەکێک لە تەلەڤیزیۆنەکان و بانگەشەکردن بۆ چەند "زانیارییەکى ناڕاست،" لیژنەیەکى لێکۆڵینەوە لەسەرى پێکهێندراوە، ئەوەش جگە لەوەى سکاڵاى لەسەر تۆمارکراوە لەلایەن ژمارەیەک کارمەندى بەڕێوەبەرایەتیى مافى مرۆڤى وەزارەتەکە بەهۆى پابەندنەبوونى بە ئاکارى خزمەت. ئاماژە بەوەش دەکات، رێوشوێنى دادگاییکردنى سەربازیى ئەو ئەفسەرە لە تەواوبووندایە و بە غیابی دادگایی دەکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

موهەیمین بە گولـلەی وێڵ بریندار بووە و لە باوەشی باوکیەتی

بەهۆی گولـلەی وێڵەوە لە بەغدا دوو منداڵ و پیاوێک بریندار بوون

ئەمیر پێشبینی نەدەکرد کوڕە تاقانەکەی لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا بە گوللـەی وێڵ بریندار ببێت. موهەیمین کە هێشتا تەمەنی نەبووەتە دوو ساڵ، خەریک بوو بەهۆی گولـلەی وێڵەوە لە بەغدا لە بەرچاوی دایک و باوکی گیانلەدەستبدات