رووداو دیجیتاڵ
کەشناسی عێراق هۆشداری لە رەشەبایەکی سارد دەدات و داوای گرتنەبەری رێکاری خۆپارێزی لە هاووڵاتیان دەکات.
ئەمڕۆ هەینی، 13ـی کانوونی یەکەمی 2024، عامر جابری، گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بەپێی پێشبینییەکانمان بۆ کەشوهەوای سبەی شەممە، ئەگەری هەیە رەشەبایەکی سارد و وشک لە باکوور و رۆژئاوای عێراقەوە هەڵبکات کە ئاستی خێراییەکەی دەگاتە نزیکەی 50 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا."
عامر جابری گوتیشی: "ئەو رەشەبایە شارەکانی باشوور و نێوەڕاستی عێراق دەگرێتەوە، بۆیە هۆشداری بە هاووڵاتییان دەدەین کە رێوشوێنی خۆپارێزی بگرنەبەر، بەتایبەتی لە ناوچە دەشتایی و بیابانییەکاندا.
گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق ئاماژە بەوەش دەکات، "بارستە هەوایەکی سارد کە لەرۆژهەڵاتی ئەورووپاوە هاتووە، لە کاریگەری لەسەر عێراق دەبێت و ئەگەری بارانبارین لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان هەیە، پێشبینیش دەکرێت بەفر لەناوچە شاخاوییەکان ببارێت و پلەکانی گەرماش دابەزن."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ