هاوژینی محەممەد حەلبووسی بووەتە دایک؟

12-07-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

هاوژینی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی پارتی تەقەدووم راست و دروستیی ئەو هەواڵانە یەکلایی دەکاتەوە کە باس لەوە دەکەن منداڵی بووبێت.
 
نەوار عاسم، خانمە شۆخ و شەنگی میدیاکاری پێشووی عێراق و سەرۆکی رێکخراوی "خەون"، کە هاوژینی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی پارتی تەقەدوومی سوننەکانە، لەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئەوەی منداڵی بووە، روونکردنەوەیەکی بە وێنەیەکی خۆی و حەلبووسی لەنێو ئۆتۆمبێلدا بڵاوکردەوە.
 
نەوار کە لە ماوەکانی رابردوودا لە ژمارەیەک بۆنەدا بە سکپڕی دەرکەوت، لەبارەی ئەوەی لە دوو رۆژی رابردوودا ئەو هەواڵە لە سۆشیاڵ میدیای عێراق بڵاوکرایەوە گوایە منداڵی بووە، دەڵێت، "لە دوو رۆژی رابردوودا خۆشەویستی و بایەخێکی زۆرم هەستپێکرد، سوپاستان دەکەم، بەڵام راست نییە، لەڕووی خێزانییەوە هێشتا بە جۆشێکی زۆرەوە چاوەڕوانی وا دەکەین، ئومێدی تەندروستی و خێر و خۆشی بۆ هەمووتان دەخوازم."
 
نەوار عاسم، راگەیاندنکار و پێشکێشکاری پێشووی بەنێوبانگی عێراقی، لە 26ی کانوونی یەکەمی ساڵی 1986 لەدایکبووە، بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرای لە راگەیاندن هەیە، لە ساڵی 2019 لەگەڵ محەممەد حەلبووسی ژیانی هاوژینیی پێکهێنا. سەرۆکایەتیی رێکخراوێک بەناوی" خەون" دەکات، کە تایبەتە بە پەرەپێدانی بەردەوام و بایەخدان بە پرسەکانی ژنان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەروازەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق

ژن و پیاوێکى بیانى لە عێراق بە لەسێدارەدان و بەندکردنى تاهەتایی سزا دەدرێن

ژنێکى بیانى لەلایەن دادگەیەکى عێراقەوە بە تۆمەتى بازرگانیکردن بە ماددەى هۆشبەر بە لەسێدارەدان سزا درا و پیاوێکى بیانیش بەهەمان تۆمەت سزاى بەندکردنى تاهەتایی درا.