رووداو - هەولێر دیاریدەی قەیرەیی لە نێو کچان و کوڕان لە عێراقدا بەم دواییە بە شێوەیەكی بەرچاو بڵاوبووەتەوە، بەڵام بە هۆی دۆخی نالەباری ئەمنی پارێزگای دیالە لە رۆژهەڵاتی عێراق ئەم دیاریدەیە زیاتر لە نێو ئاوارەکانی ئەو پارێزگایە بڵاوبووەتەوە، هاوکات بووەتە مایەی مەترسی بۆ سەر کۆمەڵگەی دیالە، چونکە نە كوڕانی زۆربەی خێزانە ئاوارەكان توانای ژنهێنانیان هەیە و نە کچانیان دەتوانن شووبکەن. زۆربەی گەنجانی ئاوارە بە دەست کەم دەرامەتی و هەژاری و بێكاری دەناڵێنن، ئەمەش لای ئەوان بووەتە هۆی ئەوەی بیركردنەوە لە ژنهێنان خەونێكی مەحاڵ بێت، بۆیە بە شێوەیەكی بەرچاو دیاریدەی قەیرەیی پەرەی سەندووە.
جیهان04-08-2026لە دەریای رەش درۆنەکانی ئۆکراینا هێرشیان کردە سەر کەشتییەکی تورکیا و برینداری لێکەوتەوە
عێراق04-08-2026لە شەش مانگدا هەوڵی بە قاچاخبردنی 4.5 ملیۆن حەبی کاپتاگۆن بە باڵۆن لە عێراق پووچەڵ کراوەتەوە