کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کۆشکی سەرۆکایەتیی عێراق

کۆشکی سەرۆکایەتیی عێراق

عێراق

هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بۆ یەکێتی و پارتی: بەربژێرتان بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دیاری بکەن

هێمن بابان رەحیم

هێمن بابان رەحیم

09-10-2022
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هێمن بابان رەحیم
هێمن بابان رەحیم09-10-2022

بابەتی پەیوەندیدار

چوارچێوەی هاوئاهەنگی پێشنیازەکان لەبارەی یاسای هەڵبژاردن تاوتوێ دەکات
عێراق24-11-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی پێشنیازەکان لەبارەی یاسای هەڵبژاردن تاوتوێ دەکات

وەزیری نەوت: سەرپێچی لە هەندێک لە کێڵگەکانی نەوتی باکوور هەیە
عێراق23-11-2026

وەزیری نەوت: سەرپێچی لە هەندێک لە کێڵگەکانی نەوتی باکوور هەیە

ڤیزەی نێوان عێراق و میسر هەڵگیرا
عێراق23-11-2026

ڤیزەی نێوان عێراق و میسر هەڵگیرا

 
رووداو دیجیتاڵ

هاوپەیمانیی بەڕێوەبەردنی دەوڵەت داوا لە سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، بەربژێری خۆیان بۆ پۆستی سەرۆککۆمار یان میکانیزمی هەڵبژاردنەکە و دانانی خشتەی وادە بۆ یەکلاییکردنەوەی دیاری بکەن، پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی پارتییش دەڵێت، "گەشبینین لە ماوەیەکی کەمی داهاتوودا بتوانین لەگەڵ یەکێتی بە یەک بەربژێرەوە بچینە کۆبوونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق."
 
رۆژی شەممە 08-10-2022 هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کۆبووەوە. بەپێی راگەیێندراوی کۆتایی، "کۆبوونەوەیەکی گرنگی دەستەی بەڕێوەبردنی هاوپەیمانێتییەکە" بووە لە نووسینگەی عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە.
 
دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکە، هاوپەیمانێتییەکە رایگەیاند، "سەرکردەکانی هاوپەیمانی گفتوگۆیان لەبارەی پێشهاتەکانی گۆڕەپانی سیاسیی عێراق و بەردەوامبوونی ئەنجوومەنی نوێنەران و پێکهێنانی حکومەت کرد."
 
بەپێی راگەیێندراوەکە، هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ کردنەوەی دیالۆگێکی جیددی لەگەڵ رەوتی سەدر بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتن لەبارەی بەڕێوەبردنی قۆناخی داهاتوو.
 
هاوپەیمانێتیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە کۆتاییەکانی مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان و  هاوپەیمانیی سەروەریی سووننەکان و هاوپەیمانیی عەزم پێکهێندرا. هاوپەیمانێتییەکە داوای لە یەکێتی و پارتی کرد بەربژێرێک بۆ پۆستی سەرۆککۆمار لەو بەربژێرانەی هەیانە یەکلایی بکەنەوە، یان میکانیزمەکانی هەڵبژاردن و یەکلاییکردنەوەکە ساخ بکەنەوە.
 
چیای تەیموور، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئێمە و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هێشتا نەگەیشتووین بە دیاریکردنی یەک بەربژێر بۆ پۆستی سەرۆککۆمار، بەڵام هەردوولامان گەشبینین لە رۆژانی داهاتوو بتوانین ئەو پرسە یەکلایی بکەینەوە، چونکە دوو بەربژێری بۆ کورد و هەرێمی کوردستانیش جوان نییە."
 
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد ئەگەری هەیە لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەو پرسە یەکلایی ببێتەوە؛ گوتیشی، ئەگەر نەگەیشتن بە دیاریکردنی یەک بەربژێر ئەوا پەرلەمانی عێراق یەکلایی دەکاتەوە.
 
رۆژی دووشەممە 10-10-2022 یەک ساڵی تەواو بەسەر هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق تێدەپەڕێت، بەڵام ناکۆکیی لایەنەکان بەتایبەت شیعەکان رێگرە لە پێکهێنانی حکومەت، یەکێتی و پارتی کە هەریەکەیان بەربژێری خۆیان بۆ پۆستی سەرۆککۆمار هەیە، نەیانتوانیوە ئەو کێشەیە یەکلایی بکەنەوە.
 
رۆژی 25-07-2022 هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی، محەممەد شیاع سوودانی بەربژێرکرد بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران، ئێستا چاوەڕێیە سەرۆککۆمار هەڵبژێردرێت بۆ ئەوەی بۆ پێکهێنانی حکومەت رایسپێرێت.
 

بابەتی پەیوەندیدار

چوارچێوەی هاوئاهەنگی پێشنیازەکان لەبارەی یاسای هەڵبژاردن تاوتوێ دەکات
عێراق24-11-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی پێشنیازەکان لەبارەی یاسای هەڵبژاردن تاوتوێ دەکات

وەزیری نەوت: سەرپێچی لە هەندێک لە کێڵگەکانی نەوتی باکوور هەیە
عێراق23-11-2026

وەزیری نەوت: سەرپێچی لە هەندێک لە کێڵگەکانی نەوتی باکوور هەیە

ڤیزەی نێوان عێراق و میسر هەڵگیرا
عێراق23-11-2026

ڤیزەی نێوان عێراق و میسر هەڵگیرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە