رووداو دیجیتاڵ
عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆککۆماری میسر رێککەوتوون کە ڤیزە لەنێوان هەردوو وڵات هەڵبگیرێت.
راگەیاندنی ئەو بڕیارە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیی هاوبەشی نێوانیان بوو کە دووشەممە 23ی تشرینی دووەمی 2026 لە قاهیرەی پایتەختی میسر ئەنجامیان دا.
زەیدی گوتی: "لەگەڵ بەڕێز عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر رێککەوتین کە ڤیزە لەنێوان هەردوولا هەڵبگیرێت."
سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، هاووڵاتییانی هەردوو وڵات دەتوانن بۆچوونیان لە رێگەی سەردان و کاری هاوبەش بگۆڕنەوە و عێراق لەگەڵ وڵاتانی عەرەبیی ناوچەکەدا کراوەیە بەتایبەت میسر، پەیوەندیی ئابووری و سیاسی و ئایینی لەنێوانیاندا دەبێت.




