رووداو - هەولێر
حەویجە.. شارۆچکەیەک دانیشتووانە کوردەکانی ناوەندی شارۆچکەکە و دەوروبەری بە دەرچەی نەهامەتی و ئازاری نەبڕاوەی خۆیانی دەزانن و پێیان وایە لەوەتەی ئەو شارۆچکەیە دروستبووە، سەنتەری پیلانگیڕی دژی کورد و ناوچە کوردستانییەکانی دیکەی دەوروبەری بووە.
دواجاریش بەشێك لەدانیشتووانی ناوچەكە، بە پاڵپشتی چەكدارانی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە 'داعش' بەگوتنەوەی دروشم و ئاهەنگگێڕان، وێنەی ئەو پێشمەرگانەیان دەگرت کە لە 30/1/2015 لەشەڕێكدا بەدیلی كەوتنە دەستی داعش و لەنێو قەفەسی ئاسندا بەنێو خەڵكی شارەكەدا نمایشكران.
هەر بەهۆی ئەم رووداوەشەوە، سەرۆكی هەرێمی كوردستانیش لە دواین سەردانیدا بۆ شاری كەركووك، هەڕەشەی كرد گەر ئەو پێشمەرگانە شەهید بكرێن، لەوانەی تاوانەكە ئەنجام دەدەن و ئەوانەشی كە چەپڵەیان بۆ لێدەدەن، خۆش نابن.
بەهۆی گەشەی خێرای عەرەبە خێڵەكییەكانی ناوچەكە، رێژەی دانیشتووانی زیادیکردووە و بەر لەهاتنی داعش، نزیكەی 450 هەزار كەس لەناوەندی حەویجە و ناوچەكانی دەوروبەری نیشتەجێبوون، كە زۆرینەیان لەخێڵە عەرەبییەكانی (جبور، عوبێد، شەمەر، دلێم، حەدیدییەكان)ن، لەگەڵ ژمارەیەكی كەمی خێزانی توركمان و كورد.
دوای هاتنی چەکدارانی داعش و کۆنترۆڵکردنی ژمارەیەک شارو شارۆچکەی عێراق و باشووری کوردستان، لە 20 ئۆکتۆبەری 2014 داعش حەویجەی بەتەواوەتی کۆنتڕۆڵکرد و ئەو شارۆچکەیە بووە بنکەیەکی سەرەكییان و چەندین بارەگا و سەنتەری راهێنانی سەربازیان تێدا جێگیركرد.
ژمارەی چەکدارانی داعش لە و ناوچەیە بە 2 هەزار چەکدار مەزەندە دەکرێن. هەر لەوێشەوە زۆربەی پلانەکانی هێرشکردن بۆسەر ناوچەکانی دیکە دادەڕێژن.
لەرووی ستراتیژییەوە داعش حەویجە بەناوچەیەکی هەرە گرنگ دەزانێت، چونکە سەرچاوەیەکی گرنگی داهاتی ئەو رێکخراوە لەو شارۆچکەیە، هاوکات نەوت گرنگییەکی دیکەی حەویجە دەردەخات، بەپێی زانیارییەکانی رووداو، چەکدارانی داعش چەندین پاڵاوگەی نەوتیان لە سووریاوە ، بۆ پاڵاوتنی نەوتی خاوی ناوچەکە هێناوە، تاوەکو لەو رێگەوە داهات بۆ کاروبارەکانیان بەدەستبخەن.
ئێشتا حەیجە بۆتە ناوەندی شەڕێکی یەکلاکەرەوە هیزەکانی سوپای عێراق کۆنترۆڵکردنەوەی شارۆچکەکە بە دەروازەی پێشڕەوی زیاتر لە میحوەرەکانی دیکە دەزانن، هەرچی پێشمەرگەشە پێی وایە تا حەویجە کۆنتڕۆڵ نەکرێتەوە، ناتوانرێت مەترسی لە سەر کەرکووک دووربخرێتەوە، بەوپێیەی دووری نێوان شاری کەرکووک و ئەو شارۆچکەیە تەنها 30 میل دەبێت.