رووداو - هەولێر
203 کەسی هەڵگری پاسپۆرتی عێراقی کە بەشێکیان خەڵکی عێراق و بەشێکی دیکەیشیان خەڵکی باشووری کوردستان بوون، دوای ئەوەی لەڕێگەی تورکیا بەرەو ئەوروپا دەستگیرکران، له‌رێگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ل ئه‌نقه‌ره گەڕێندرانەوە.
ئەو کەسانە دەیانویست لهرێگەى توركیاوە به‌ره‌و ئه‌وروپا بچن، بەڵام له‌نێوان توركیا و یۆنان ده‌ستگیركراون. هه‌ندێكیشیان نزیكه‌ى 50 رۆژ له زیندانهكانى توركیادا بوون.
دوای ئەوەی ئەو کۆچبەرانە له‌رێگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره گەڕێندرانەوە، هەموویان لهرێگەى ئاسایشى ئیبراهیم خه‌لیل ئازادكران.
لەنێو ئەو کەسانەدا 10ـیان عێراقى بوون و ئه‌وانه‌ى دیکە کورد بوون. هه‌ریه‌كێكیان زیاتر له دوو هەزار دۆلاریان به قاچاخچییه‌كانى توركیا داوە بۆ ئەوەی بگەنە یۆنان.
پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ