رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ دوایین رۆژی پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب بوو لە شاری هەولێر، هاوشێوەی رۆژانی رابردوو ژمارەیەکی زۆر لە خوێنەران سەردانی پێشانگەکەیان کرد.
پێشانگەکە لە 10 رۆژی رابردوودا پێشوازی لە ژمارەیەکی زۆر لە خوێنەران و سەردانیکاران کردووە، 400 وەشانخانەی جیاواز بە نمایشکردنی بەرهەمەکانیان پێشانگەکەیان لەرووی سەرچاوە و ناونیشانەوە دەوڵەمەند کردبوو.
هەژدەیەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر لە 21ی ئەم مانگە بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی کرایەوە، ئەمڕۆ شەممە 31ی تشرینی یەکەم دوایین رۆژی پێشانگەکە بووە.
