رووداو - تەندروستی
لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر بە هەناوبین، سێ پوولی دۆمینە لە گەدەی نەوجەوانێکی 16 ساڵ دەرهێنرا.
ئەمڕۆ شەممە 31-10-2026 د. بڵند سیروان، پسپۆڕی هەرس و جگەر لەگەڵ تیمەکەی پوولەکانی دەرهێناوە و بە رووداوی راگەیاند، ئەو نەوجەوانە بەندکراو بووە و لەکاتی یاریدا بە ئەنقەست سێ پوولەکەی قووتداوە.
گوتیشی، نەوجەوانەکە خۆی بە پۆلیسەکانی گوتووە کە پوولی قووتداوە، لەکاتێکدا بێ هیچ ئازارێک و بە پێی خۆی هاتووەتە نەخۆشخانەکە.



