ئەمریکا راپۆرتی پێشێلکارییەکان دژی دانیشتووانی فەللوجە دەداتە عێراق

07-06-2016
ئەحمەد عەبدوڵڵا
نیشانەکردن فەللوجە عەبادی ئەمریكا
A+ A-

رووداو - بەغدا

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا راپۆرتی پێشێلکارییە مرۆییەکانی لە شەڕی فەللوجە بۆ حکومەتی حەیدەر عەبادی ناردووە و چاوەڕوانی ئەنجامەکان دەکات.

ستیوارت جۆنز، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، هێشتا هیچ لێکۆڵینەوەیەک لەسەر ئەو راپۆرتانە نەکراوە کە باس لە پێشێلکاری مرۆیی دەکەن لە فەللوجە.

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق راشیگەیاند "عەبادی وێڕای دەربڕینی نیگەرانی بەرامبەر بەو پێشێلکاریانە، بڕیاری داوە لێپێچینەوە لەو بابەتە بکات".  

جۆنز هەروەها گوتی "ئەوە دڵخۆشمان دەکات کە سەرۆکوەزیرانی عێراق گرنگی بە ژیانی هاونیشتمانییانی دەدات لە فەللوجە و ئێمەش لەگەڵ ئەو گرنگیدانەی ئەو داین".

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەسەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی فەللوجە پاڵپشتی خۆی بۆ عێراق دەربڕیوە و چاودێری رەوشەکەش دەکات.

لەگەڵ دەستپێكردنی شەڕەكە چەندین وێنە و ڤیدیۆی ئەشكەنجەدانی ئاوارەكان لە میدیاكان و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراونەتەوە و تۆمەتەكەش دەدرێتە پاڵ چەكدارانی حەشدی شەعبی.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە