رووداو- هەولێر
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت، هەوڵێک هەیە بۆ لێپرسینەوە و دادگاییكردنی ئەو كەسانەی دەستیان هەبووە لە "تاڵانکردن، تەقاندنەوە و وێرانکردنی شارەکان"ی ژێر دەسەڵاتی داعش دوای كۆنترۆڵكردنەوەیان.
فەرهاد قادر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند:" هەر ئەو کەسانەبوون بە دیوێکی دیکە سوودیان لە هەلەکە وەرگرتووە و سیمای كۆنترۆڵكردنەوەی ئەو ناوچانە و سەرکەوتنەکانیان شێواندووە".
فەرهاد قادر هەروەها گوتی:" بەپێی زانیارییەکانی ئێمە، لە چەند رۆژی رابردوودا شاندێکی هەرێمی کوردستان، كە زیاتر لە نوێنەرانی ئیدارەی پارێزگای دیالە، جەلەولا و سەعدیە پێکهاتبوون، سەردانی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانیان کرد".
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كە مەبەستی سەردانەکە بۆ ئەوە بووە، زەمینەسازییەک بکرێت بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان، دابینكردنی خزمەتگوزارییەکان بە هەوئاهەنگی لەگەڵ هەرێمی کوردستان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ