خەمیس خەنجەر پشتیوانیی خۆی بۆ بانگەوازەکەی موقتەدا سەدر دەردەبڕێت

05-12-2024
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

خەمیس خەنجەر، پشتیوانیی خۆی بۆ بانگەوازەکەی موقتەدا سەدر دەربڕی و بە چاوکراوەیی وەسفی دەکات.
 
رۆژی پێنجشەممە، 05-12-2024، خەمیس خەنجەر، سەرکردەی دیاری سوننەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "هەڵوێستی بەڕێز موقتەدا سەدر سەبارەت بە دەستوەرنەدان لە کاروباری سووریا بەرز دەنرخێنم؛ هەروەها ئەو هەڵوێستەی لەبارەی وەستانەوە لە بەرامبەر بڕیاری گەلی سووریا بۆ دیاریکردنی چارەنووسی خۆیان."
 
خەمیس خەنجەر دەڵێت، "جەخت دەکەینەوە کە ئەم هەڵوێستەی موقتەدا سەدر نامۆ نییە و دەرخەری پەیامی سیاسی تێگەیشتووانە و بەرز نرخاندنی بەرژەوەندی نەتەوەیی عێراق و عێراقییەکانە."
 
داواشی لە گشت لایەنە سیاسییەکان کرد، "ئەم بانگەوازەی سەدر بە جیدی وەربگرن و هەڵوێستی هاوشێوە بنوێنن."
 
ئەمڕۆ موقتەدا سەدر پەیامێکی لەبارەی دۆخی سووریا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "پێویستە گەل و حکومەتى عێراق و هەموو لایەن و میلیشیا و هێزە ئەمنییەکان دەست لە کاروبارى سووریا وەرنەدەن و  حکومەت سزاى ئەوانە بدات کە ئاسایشى ئاشتى و عەقائیدی لە عێراق دەبەزێنن".
 
موقتەدا سەدر دەشڵێت، "بەوردیی چاودێریى دۆخى سووریا دەکەن و لەسەر هەڵوێستەکەیانن کە "دەستوەرنەدانە لە کاروبارى سووریا و نەوەستانەوە لە دژى بڕیارەکانى گەل و ئەوان خۆیان بڕیار لەسەر چارەنووسیان دەدەن".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە