وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران: 22 هەزار عێراقی لە کەمپی هۆل ماون

04-08-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، تائێستا 10 هەزار هاووڵاتی عێراقیان لە کەمپی هۆل گەڕاندووەتەوە و بەمنزیکانەش کاروانێکی دیکەی عێراقییەکان لە کەمپەکە دەگەڕێندرێنەوە.
 
عەلی عەباس، گوتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، رۆژی یەکشەممە 04-08-2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند جگە لەو هاووڵاتییانەی گەڕاندوویانەتنەوە، نزیکەی 22 هەزاری دیکەیان هێشتا لە کەمپەکەدا ماون.
 
کەمپی هۆل دەکەوێتە پارێزگای حەسەکەى رۆژئاواى کوردستان و لەژێر دەسەڵاتى هێزەکانى سووریاى دیموکرات (هەسەدە)ـدایە. بەشێکی زۆری نیشتەجێی کەمپەکە ژن و منداڵی چەکدارانی پێشووی داعشن. 
 
ئەو خێزانە عێراقییانەی لە کەمپی هۆلەوە دەگەڕێندرێنەوە، دەبرێنە کەمپی جەدعە لە گوندی جەدعەی سەر بە شارۆچکەی گەیارە لە پارێزگای نەینەوا، کە ساڵی 2021 بۆ وەرگرتنی کەسوکاری چەکدارانی داعش (ئەوانەی هەڵگری وڵاتینامەی عێراقین) دروستکراوە.
 
شکستەکانی رێکخراوی داعش لە ساڵی 2017 لە عێراق و دواتر لە ناوچەکانی سووریا، رێکخراوەکەی بەرەو لاوازی برد، بەشێکی زۆری سەرکردەکانیان کوژران و بەشێکی زیاتری ئەندامەکانیشیان کەوتنە دەستی هێزە ئەمنییەکان، بەشێک لە دانیشتووانی کەمپی جەدعە لە کەسوکاری ئەو چەکدارانەی داعشن.
 
بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، 56 هەزار کەسی خەڵکی وڵاتانی جیاواز لە کەمپی هۆل لە رۆژئاوای کوردستان دەژین کە گەورەترین کەمپە بۆ کەسوکاری چەکدارانی داعش دروستکرابێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڵگەیەکی نەوت لە عێراق.

وەزارەتی نەوتی عێراق: لە مانگی 11 نزیکەی 99 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە کراوە

وەزارەتی نەوتی عێراق، ئاماری ناردنە دەرەوەی نەوتی بۆ مانگی تشرینی دووەمی ئەم ساڵ راگەیاند. بەپێی ئاماری کۆمپانیای بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، کۆی گشتیی ناردنە دەرەوەی نەوتی خاو گەیشتە 98 ملیۆن و 869 هەزار و 824 بەرمیل.