رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق دەڵێ، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا خراوەتە خوارەوە.
سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "پاشنیوەڕۆی رۆژی سێشەممە، 3ی ئاداری 2026 فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان (درۆن) لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا خرایە خوارەوە".
بە گوتەی سەعد مەعن، "کاژێر 12:40ی پاشنیوەڕۆ، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بچووک لە ناوچەیەکی دوور لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا خرایە خوارەوە".
سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنی گوتی، خستنەخوارەوەی درۆنەکە هیچ زیانێکی گیانی یان مادیی نەبووە.



