رووداو دیجیتاڵ
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت بەپێی گوتەی بەڕێوەبەری گشتیی سۆمۆ، عێراق رۆژانە نزیکەی 4 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە دەکات، بەڵام بەهۆی گرژییەکانی ناوچەکەوە، قەبارەی هەناردەکردنەکە جێگیر نییە.
بڕیار رەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە پۆستێکی فەیسبووک لە زاری بەڕێوەبەری گشتیی سۆمۆ ئاماژەی بەوەکردووە تەنیا رۆژی شەممە (19ی ئەیلوولی 2026)، بڕی چوار ملیۆن و 250 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە کراوە، لە کاتێکدا تێکڕای هەناردەی مانگانە دوو ملیۆن و 590 هەزار بەرمیل بووە.
بەگوێرەی ئەو پەرلەمانتارە، بەهۆی رووداوە ئەمنییەکانەوە، لەوانە بەئامانجگرتنی دوو بارهەڵگری نەوت لەلایەن درۆنەوە لەم رۆژانەی دواییدا، بڕی هەناردەکردن جێگیر نییە.
سەبارەت بە تێپەڕبوونی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان بە تەنگەی هورمزدا، بڕیار رەشید روونیکردووەتەوە کۆمپانیا کڕیارەکان خۆیان گرەنتیی تێپەڕبوونیان دەکەن و بەرپرسیارێتییەکەی لە ئەستۆی خۆیانە.
بڕیار رەشید دەڵێت، سۆمۆ دژی ئەوەیە ئەو کۆمپانیایانەی نەوتی عێراق دەکڕن، هیچ بڕە پارەیەک بە لایەنی فەرمی یان نافەرمی بدەن بۆ تێپەڕبوونی سووتەمەنییەکان بە تەنگەی هورمزدا، بۆیە هەر هەماهەنگییەک لەو بارەیەوە بکرێت، پەیوەندیی بە خودی کۆمپانیاکانەوە هەیە.



.jpg&w=3840&q=75)