03-01-2020
01:55
01:12
21:49
کەنەدا: کارە شەڕەنگێزییەکانی سوپای قودس کاریگەریی خراپیان لەسەر ناوچەکە و جیهان هەبووە
فرانسوا فلیپ، وەزیری دەرەوەی کەنەدا. AFP
21:25
بەشار ئەسەد: یادی قاسم سولەیمانی لە ویژدانی گەلی سووریا بە زیندوویی دەمێنێتەوە
بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سووریا. وێنە: AFP
21:12
ئەمریکا سێ هەزار و 500 سەربازی دیکە دەنێرێتە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
ناردنی هێزی ئەمریکی لە دوو رۆژی رابردوو بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست. وێنە: AFP
زیاتر بخوێنەوە
19:53
عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی ماڵی قاسم سولەیمانی دەکات و سەرەخۆشی لە هاوژین و دوو منداڵەکەی دەکات.
رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە گوتەیەکیدا بۆ بنەماڵەی قاسم سولەیمانی گوتی: "حاج قاسم زۆرجار رووبەڕووی شەهیدبوون بووەتەوە بەڵام لە رێهەی خودا و ئەنجامدانی بەرپرسیاریەتی و جیهاد، لە هیچ کەس و هێچ شتێک نەدەسڵەمییەوە".
رێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران کوژرانی قاسم سولەیمانی بەدەستی ئەمریکییەکان کە بە ناپاکترین کەسەکانی جیهان ناویان دەهێنێت، بە تایبەتمەندییەکی نایاب بۆی ناوی دەهێنێت و دەڵێت: "جیهادی ئەو جیهادێکی گەورە بوو و خواش شەهیدبوونێکی گەورەی کردە خەڵاتی. حاج قاسم دەبوایە هەر بەو شێوەیە دەبوایە شەهیدبوایە".
زیاتر بخوێنەوە
19:08
18:50
بنەماڵەی قاسم سولەیمانی: رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی سولەیمانی یەکشەممە بەڕێوەدەچێت
قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودس. وێنە: AFP
18:33
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەرکۆنەی کوشتنی ئەبومەهدی موهەندیس دەکات
محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
18:31
ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران: لەکات و ساتی گونجاو تۆڵەدەکەینەوە
کۆبوونەوەیەکی پێشووی سکرتاریەتی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران لەگەڵ رێبەری ئەو وڵاتە
18:04
17:57
تورکیا لەبارەی کوژرانی سولەیمانی: سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە تێکدەدات
قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی سوپای قودس. وێنە: AFP
17:18
....of PROTESTERS killed in Iran itself. While Iran will never be able to properly admit it, Soleimani was both hated and feared within the country. They are not nearly as saddened as the leaders will let the outside world believe. He should have been taken out many years ago!
— Donald J. Trump (@realDonaldTrump) January 3, 2020
کوژرانی قاسم سولەیمانی سەرەتای کۆتاییهاتنی دانوستاندنەکانی نێوان ئەمریکا و ئێرانە؟
زنار شینۆ لەبارەی کاردانەوەی وڵاتانی ئەوروپی رایگەیاند: "وڵاتانی ئەوروپی پێیانوایە لە کوشتنی قاسم سولەیمانی مەترسی ئەوە هەیە ئێران تۆڵەبکاتەوە و ئەوان مەترسیی ئەوەیان هەیە لەئەگەری تۆڵەکردنەوەی ئێران کاردانەوەی گەورەی هەم لە ئەوروپا و هەم لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لێبکەوێتەوە".
زنار گوتی: "وڵاتانی ئەوروپی هەموویان داوادەکەن ئاڵۆزییەکان کەمتر ببنەوە. وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دەڵێت ئێمە پێشووتر دانمان بەوەدا ناوە کە هەژموونی ئێران و بەتایبەتیش قاسم سولەیمانی مەترسییەکی دووژمنکارانەی هەبووە لە ناوچەکەدا بۆیە دوای مردنەکەی( ناڵێت کوژرانی) داوا لە هەموو لایەک دەکات دان بەخۆیاندا بگرن".
پەیامنێری رووداو لە ئەوروپا دەڵێت: "هەوڵەکانی پێشووتری ئەوروپییەکان نەگەیشتە ئاستی دانوستاندنی نێوان ئێران و ئەمریکا و دۆستایەتییەک لەنێوانیاندا دروستبێت". گوتیشی: "لەزمانی فەرمی ئەم رووداوەی ئێستا بە سەرەتای کۆتاییهاتنی دانوستاندنەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران ناودەبرێت".
زیاتر بخوێنەوە
16:31
نەتەنیاهو: سولەیمانی بەرپرسبوو لە کوشتنی خەڵکی بێتاوان
بنیامین نەتەنیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل. وێنە: AP
بنیامین نەتەنیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رۆژی هەینی (3-1-2020) لەدوای گەڕانەوەی بۆ ئیسرائیل لە فڕۆکەخانە لەبارەی کوژرانی سولەیمانی رایگەیاند، قاسم سولەیمانی بەرپرسبوو لە کوشتنی خەڵکی بێتاوان و هاووڵاتییانی ئەمریکی.
نەتەنیاهوئاماژەی بەوەش کردووە، سولەیمانی پلانی ئەنجامدانی چەندین هێرشی دیکەی دانابوو، بەڵام وەک چۆن ئیسرائیل مافی ئەوەی هەیە بەرگری لە خۆی بکات، ئەمریکاش بەهەمان شێوە ئەو مافەی هەیە بەرگری لە خۆی بکات.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەکاتی کوژرانی قاسم سولەیمانی بە سەردانێک لە یۆنان بووە، بەڵام ماوەی سەردانەکەی کورتکردووەتەوە و گەڕاوەتەوە بۆ ئیسرائیل. بەپێی سەرچاوەکان، دوای هەڕەشەکانی ئێران سوپای ئیسرائیلیش بەتەواوی خراوەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
16:09
فهرمانبهره ئهمریكییهكانی كۆمپانیاكانی نهوت له بهسره، عێراق جێدههێڵن
کێڵگە نەوتییەکانی بەسرە. وێنە: Reuters
15:56
15:51
15:27
ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان: هێرشەکەی ئەمریکا لادانە لە ئەرک و دەرچوونە لە چوارچێوەی كاری بەرەنگاربوونەوەی داعش
عەبدولئەمیر یارەڵڵا، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان
14:57
بەرهەم ساڵح: خەمبارین بە شەهیدبوونی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس
بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق.
14:37
مالیكی: سەرکۆنەی تووندی ئەو هێرشە ستەمکارانە دەکەین
نووری مالیكی، سهرۆكی هاوپهیمانیی دهوڵهتی یاسا. وێنە: AP
13:55
عامری داوا لە پەرلەمانتاران دەکات ئامادەی کۆبوونەوەی پەرلەمان بن و بڕیارێکی بوێرانە بدەن
هادی عامری و ئەبومەهدی موهەندیس
13:44
سیستانی ئیدانەی کوشتنی قاسم سولەیمانی دەکات و داوای دانبەخۆداگرتن دەکات
عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای ئایینی شیعەکان
13:43
كلیچدارئۆغڵو: كوژرانی سولهیمانی دهستپێكی كێشه گهورهكان دهبێت
كهمال كلیچدارئۆغڵو، سهرۆكی پارتی گهلی كۆماری توركیا
13:33
جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوای کۆبوونەوە دەکات
حەسەن کەریم کەعبی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
13:27
13:18
ئامادەکاری بۆ ناردنەوەی تەرمی قاسم سولەیمانی دەکرێت
قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی سوپای پاسدارانی ئێران
12:59
پهرلهمانتارێكی ئاكپارتی لهبارهی كوژرانی قاسم سولهیمانی: گۆزهی ئاو له رێگهی ئاودا دهشكێت
شامیل تهییار، پهرلهمانتاری پێشووی فراكسیۆنی ئاكپارتی
12:49
دوای کوژرانی سولەیمانی، نەتەنیاهوو سەردانەکەی بۆ یۆنان کورتدەکاتەوە
بنیامین ناتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل
12:38
ئێران: دەبێت هێزەکانی ئەمریکا بە تەواوی لە عێراق دەربکرێن
رەمەزان شەریف، گوتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران
12:19
مەهمەد کۆچ: ئێران دەبێتە هەڕەشەیەکی گەورە بۆسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا
مەهمەد کۆچ، پسپۆر لە ناوەندی ئیرەم لە ئەنقەرە
12:01
هێرشەکەی ئەمریکا چۆن ئەنجامدراوە و کێن ئەوانەی کوژراون؟
تەرمی قاسم سولەیمانی و کوژراوانی دیکە لە نەخۆشخانەی موسەننای سەربازیی لە بەغدا
1. قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودس
2. حوسێن جەعفەری نیا، بەپلەی عەمید لە سوپای پاسداران
3. شەهروود موزەفەری نیا بە پلەی عەقید لە سوپای پاسداران
4. هادی تارمی بە پلەی رائید لە سوپای پاسداران
5. وەحید زەمانیان بەپلەی نەقیب لە سوپای پاسداران
میدیا عێراقییەکان ئاماژەیان بەناوی ئەوکەسانە کردووە کە لە هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ کراوەنەتە ئامانج و پێکهاتوون لە:
1. ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی
2. محەممەد رەزا جابری، بەڕێوەبەری پرۆتۆکۆلی حەشد لە فڕۆکەخانە
3. حەسەن عەبدولهادی، حەشدی شەعبی
4. محەممەد شەیبانی، حەشدی شەعبی
5. حەیدەر عەلی، حەشدی شەعبی
هەروەها ئاماژە بە کەسێکی لوبنانی کراوە لەنێو کوژراوەکان بەناوی سامر عەبدوڵڵا کە زاوای عیماد موغنییەیە( عیماد موغنییە یەکێک بوو لە فەرماندە سەربازییەکانی حیزبوڵڵای لوبنان و لە هێرشێکی ئیسرائیل لەساڵی 2008 لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی کوژرا).
زیاتر بخوێنەوە
11:36
فەرەنسا: داوای کەمکردنەوەی گرژییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەین
وەزیرێکی فەرەنسا: بە رووی جیهانێکی مەترسیدارتردا خەبەرمان بووەوە
11:25
رووسیا: هێرشەکەی ئەمریکا گرژییەکانی ناوچەکە زیاتر دەکەن
رووسیا: هێرشەکەی ئەمریکا گرژییەکانی ناوچەکە زیاتر دەکەن
10:57
10:47
عادل عەبدولمەهدی ئیدانەی کوشتنی سولەیمانی دەکات و دەڵێت پێشێلی رێککەوتننامەی ستراتیژییە
عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق
10:35
10:34
10:32
زیاتر بخوێنەوە
10:24
کوشتنی سولەیمانی؛ وەزیری بەرگریی ئیسرائیل داوای کۆبوونەوەی سەربازیی دەکات
وێنەی ژمارەیەک سەربازی ئیسرائیل لە بەرزاییەکانی جۆلان. وێنە: AFP
10:22
10:14
كەتائیبی حیزبوڵڵای عێراقی: بۆ لێدانی بنكە ئەمریكییەكان چاوەڕێی فەرمانین
محەممەد موحیی، گوتەبێژی كەتائیبی حیزبولڵای عێراقی
09:51
رووحانی: ئێران و هاوپەیمانەکانمان تۆڵەی کوشتنی قاسم سولەیمانی دەکەنەوە
رووحانی: تۆڵەی ئەم تاوانە قێزەونە لە ئەمریکا دەکەینەوە
09:31
پەیامنێری رووداو: تەرمی کوژراوەکان لە نەخۆشخانەی موسەننای سەربازین لە بەغدا
هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداو لە بەغدا
09:27
سادق زیبا کەلام: چاوەڕێناکەم شەڕی سەربازی لەنێوان ئەمریکا و ئێراندا رووبدات
سادق زیاباکەلام، مامۆستای زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی تاران
08:30
جۆ بایدن: ترەمپ بەکوشتنی سولەیمانی بۆمبێکی هەڵداوەتە نێو ئاگردانێک
جۆ بایدن، جێگری پێشووی سەرۆکی ئەمریکا و یەکێک لە بەربژێرەکانی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا
08:26
مەکگۆرک: کوژرانی قاسم سولەیمانی بەبێ زانینی دەرئەنجامەکانی جێبەجێکراوە
مەکگۆرک: کوژرانی قاسم سولەیمانی بەبێ زانینی دەرئەنجامەکانی جێبەجێکراوە
08:12
زیاتر بخوێنەوە
07:59
وەزارەتی دەرەوەی ئێران راگەیێندراوێک لەبارەی کوشتنی قاسم سولەیمانییەوە بڵاودەکاتەوە
وەزارەتی دەرەوەی ئێران راگەیێندراوێک لەبارەی کوشتنی قاسم سولەیمانییەوە بڵاودەکاتەوە
07:45
مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە توویتەکەیدا ڤیدیۆییەکی بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا دەردەکەوێت ژمارەیەک کەس لە بەغدا رژاونەتە سەر شەقامەکان و ئاڵایەکی گەورەی عێراقیان بەرزکردووەتەوە. کەسێک لەنێو ڤیدیۆکە قسەدەکات و دەڵێت ئەوە کاژێر 04:30 خولەکی بەیانییە، خەڵک هاتوونەتەدەرەوە و خۆشحاڵن بە کوشتنی قاسم سولەیمانی.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە توویتەکەیدا نووسیوویەتی ''عێراقییەکان، عێراقییەکان، سەمادەکەن بۆ ئازادی، سوپاسگوزارن بەوەی کە چی دیکە قاسم سولەیمانی بوونی نییە".
زیاتر بخوێنەوەIraqis — Iraqis — dancing in the street for freedom; thankful that General Soleimani is no more. pic.twitter.com/huFcae3ap4
— Secretary Pompeo (@SecPompeo) January 3, 2020
07:22
ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران بەپەلە کۆدەبێتەوە
عەلی شەمخانی، سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران
07:13
06:50
06:03
05:46
05:43
— Donald J. Trump (@realDonaldTrump) January 3, 2020زیاتر بخوێنەوە