رووداو دیجیتاڵ
بەپێی فەرمانێک کە لەلایەن نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە دەرچووە، کۆتایی بە راسپاردنی بەنگین عەبدوڵڵا رێکانی لە ئەرکی سەرۆکی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی شارستانیی عێراق هێندرا، ئەوەش لەسەر داوای خۆی.
لەو بەڵگەنامە فەرمییەدا کە واژۆی ئیحسان یاسین عەوادی، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراقی لەسەرە و وێنەیەکی دەست رووداو کەوتووە، ئاماژە بەوە کراوە، بڕیارەکە پاڵپشت بە رێنماییەکانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و فەرمانی دیوانیی پێشوو ژمارە (26269) دەرکراوە.
لە دوو خاڵی سەرەکی لە نووسراوەکەدا هاتووە:
یەکەم: کۆتاییهێنان بە راسپاردنی (بەنگین عەبدوڵڵا رێکانی) لە ئەرکی سەرۆکی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی شارستانی، ئەمەش لەسەر بنەمای داواکاری پێشکەشکراوی خۆی بووە.
دووەم: جێبەجێکردنی ئەم فەرمانە لە رێککەوتی دەرچوونییەوە.



