دژەتیرۆی عێراق: وەرگیراوان بە نامەی مۆبایل ئاگاداردەکرێنەوە

01-02-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

دەزگای دژەتیرۆری عێراق دەڵێت، ئەو کەسانەی فۆرمیان بۆ بوون بە ئەندامی هێزەکە پڕکردووەتەوە و وەرگیراون، بەم نزیکانە نامەی ئاگادارکردنەوە بۆ مۆبایلەکانیان دەڕوات و رێکارەکانی دوای گەیشتنی نامەکەیان بۆ روون دەکرێتەوە.
 
دەزگای دژە تیرۆری عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە، 1ـی شوباتی 2024،  لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، بەم نزیکانە ناوی ئەو کەسانەی کە دەبنە ئەندامی ئەو هێزە، بە نامەیەکی مۆبایل ئاگاداردەکرێنەوە کە شوێن و کاتی چاوپێکەوتنی وەرگیراوان و رێنمایی پێویست بۆیان تێدایە. 
 
دەزگای دژە تیرۆری عێراق داوا لەو کەسانە دەکات کە لەو هێزەدا وەردەگیرێن، بۆ چاوپێکەوتنەکە ئەم پێداویستیانە لەگەڵ خۆیان ببەن:
 
- بەڵگەنامەکان "رەسەن و کۆپی"
- چوار وێنەی کەسی
- فۆرمی پێشکێشکردن 
- بەڵگەنامەی دەرچوون ئەگەر هەبێت؛ لەکاتی نەبوونیدا، ئەوا دەکرێت کاتێکی دیکە ببرێت.
- پێویستییەکانی پشکنینی جەستەیی
- سەرجەم پێویستییەکانی سەرەوە لە فایلێکدا بێت.
 
رۆژی 25ى کانوونى یەکەمى 2023، دەزگاى دژە تیرۆرى عێراق لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، لە کاژێر 8:00ـی بەیانى سێشەممە 26ى کانوونى یەکەم، لینکى پێشکێشکردنى داواکارى بۆ دامەزراندن لەو دەزگایە کارا دەکەن و وەرگرتنى داواکارییەکان تاوەکو کاژێر 11:59ى شەوى 28ى کانوونى یەکەمى 2023 بەردەوام دەبێت.
 
بەگوێرەى مەرجەکانى دژە تیرۆرى عێراق، دەبێت پێشکێشکار لە دایک و باوکێکى عێراقى بێت، تەمەنى لە 18 ساڵ کەمتر و لە 30 ساڵ زیاتر نەبێت و ئەو تەمەنە بەگوێرەى رۆژى پێشکێشکردنى داواکارییەکە دەبێت و مەرجى توانستى جەستەیی تێدا بێت و بە تاوانى شەرەف یان مادەى هۆشبەر و ئەو تاوانانەى کە پەیوەندیدارن بە زیانگەیاندن بە ئاسایشى  وڵات، سزا نەدرابێت، لانیکەم بڕوانامەى سەرەتایی هەبێت.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەڕەکێکی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

یەکەم قۆناخى سەرژمێریى عێراق خرایە کۆتایی تەممووز

گەمارۆسازی و ژمارەلێدانى خانوو، شوقە و باڵەخانەکان لە عێراق لە چوارچێوەى سەرژمێریى گشتیی دانیشتووان بۆ کۆتایی ئەم مانگە دواخرا. ئەو کارە بڕیار بوو 15ى تەممووز دەستپێبکات و دوو مانگ بخایێنێت