رووداو دیجیتاڵ
لە رووداوێکی هاتووچۆدا پاسێکی گەورە لە کرمانی باشووری ئێران وەرگەڕا و بەهۆیەوە 14 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 30 کەسیش بریندار بوون.
ئێوارەی ئەمڕۆ پاسێک بە 50 سەرنشینەوە لە ناوچەی راوەری سەر بە پارێزگای کرمانی ئێران وەرگەڕا. محەممەد سابری، سەرۆکی فریاکەوتن و بەڕێوەبەری زانکۆی پزشكیی کرمانیش دەڵێت، تاوەکو ئێستا 14 کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی برینداران زۆرە و زۆبەریان دۆخیان ناجێگیرە.
بەڕێوەبەری مانگی سووری پارێزگای کرمان دەڵێت، دۆخی زۆربەی بریندارەکان ناجێگیرە و ئەگەری بەرزبوونەوەی ژمارەی گیانلەدەستدان هەیە. دەشڵێت، هێزەکانی فریاکەوتن بەردەوامن لە دەرخستنی برینداران و قوربانییان.
بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی ئێران، لە دوو هەفتەی پشووی نەورۆزدا رۆژانە تێکڕا 39 کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە کە دەکاتە 546 کەس.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ