مەسعود پزیشکیان لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەسەر کوژرانی گەنجێک پێکدەهێنێت

29-08-2024
جەعفەر موبەشرنیا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆککۆماری ئێران فەرمانی کرد لێکۆڵینەوەی ورد لە رووداوی گیانلەدەستدانی گەنجێک لە بنکەی پۆلیسی پارێزگای گیلانی ئەو وڵاتە بکرێت. 
 
ئاژانسی فەرمیی ئێران رایگەیاند، مەسعود پزشكیان، سەرۆککۆماری ئێران، وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتەی راسپارد سەرپەرشتیی لێکۆلینەوەیەکی ورد لە گیانلەدەستدانی گەنجێکی خەڵکی لاهیجانی گیلان لە بنکەی پۆلیس بکات.
 
هەر ئەمڕۆ بە بڕیاری فەرماندەی پۆلیسی ئێران، شاندێک بۆ لێکۆڵینەوە نێردرایە شاری لاهیجان.
 
هاتنە سەر هێڵی بەرپرسانی باڵای ئێران، دوای ئەوە هات کە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، رۆژی شەممەی رابردوو 24ی ئەم مانگە بڵاویانکردەوە، گەنجێک بە ناوی سەید محەممەد میرموسەوی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ بنکەی پۆلیسی شاری لەنگروودی پارێزگای گیلان گوازراوەتەوە. هەر لەو رۆژەدا لە ژێر ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران گیان لەدەست داوە.
 
دوای بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، ڤیدیۆی کاتی شوشتنی تەرمی ئەو کەنجە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە و کە هەموو جەستەی ئاسەواری ئەشکەنجە و برینە.
 
یەکێک لەو گرتە ڤیدیۆیەدا دەڵێت، بە دەست و قاچی بەستراوەوە ئەشکەنجەدراوە.
 
چوار رۆژ دوای ئەو رووداوە، دەسەڵاتی دادوەریی ئێران رایگەیاند، پێنج ئەندامی پۆلیس بە هۆی گیانلەدەستدانی گوماناوی لە بنکەی پۆلیسی لەنگروودی گیلان دەستبەسەرکراون.
 
تەرمی سەید محەممەد میرموسەوی ئەمڕۆ لە شاری لاهیجانی پارێزگای گیلان بەخاک سپێردرا.
 
هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکی ئەنجوومەنی راگەیاندنی حکومەتی ئێران رایگەیاند، مەسعود پزشکیان، سەرۆککۆمار و ئەسکەندەر موئمینی، وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتە، لیژنەی تایبەتی لێکۆڵینەوەیان پێکهێناوە و بڕیار دراوە لێکۆڵینەوەیەکی ورد لە رووداوی کوژرانی ئەو گەنجە بکرێت.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 عەلیڕەزا رەئیسی، جێگری وەزیری تەندروستیی ئێران

جێگری وەزیری تەندروستیی ئێران: تاوەکو 100 ساڵی دیکە ئێران کەسی تێدا نامێنێت

جێگری وەزیری تەندروستیی ئێران رایگەیاند، رێژەی گەشەی دانیشتووان لەو وڵاتە تاوەکو 20 ساڵی دیکە بۆ سفر دادەبەزێت و دوای ئەوە ژمارەی دانیشتووانی وڵاتەکە کەمدەبێتەوە. دەشڵێت، "ئەگەر دۆخەکە هەر بەو شێوەیە بەردەوام بێت، 100 ساڵی دیکە ئێران کەسی تێدا نامێنێت."