رووداو دیجیتاڵ
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وڵامی نامەکەی سەرۆکی ئەمریکای داوەتەوە و لە رێگەی عومانەوە وڵامەکە نێردراوە.
عەباس عێراقچی، بە ئاژانسی فەرمیی حکومەتی ئێرانی راگەیاند، وەڵامی فەرمیی ئێران بۆ نامەی سەرۆکی ئەمریکا بە شێوەی گونجاو و لە رێگەی وڵاتی عومانەوە نێردراوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، "وەڵامی فەرمیی ئێران بۆ نامەی ترەمپ، رۆژی چوارشەممە، 26ـی مانگ لە رێگەی عومانەوە نێردراوە. ئەم وەڵامە فەرمییەش نامەیەکە کە تێیدا را و بۆچوونی ئێمەیە لەبارەی دۆخی هەنووکەیی و نامەکەی بەڕێز ترەمپ کە بە شێوەی تەواو روونکراوەتەوە و بە لایەنی بەرامبەر گەیێندراوە."
عێراقچی جەخت لەوە دەکاتەوە، سیاسەتیان هەمان سیاسەتی پێشووە کە نەبوونی دانوستاندنی راستەوخۆیە لەژێر ئەوپەڕی گوشار و هەڕەشەی سەربازیدا، بەڵام دانوستاندنی ناراستەوخۆ هەروەک رابردووش هەبووە، دەتوانێ بەردەوام بێت.
دەشڵێت، دانوستاندنی ناڕاستەوخۆ لە کابینەی حەسەن رووحانی و ئیبراهیم رەئیسیشدا هەبووە.
رۆژی 12ی ئاداری ئەمساڵ، راوێژکاری سەرۆکی ئیمارات نامەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانی گەیاندە تاران.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ