دوای تێپەڕینی زیاتر لە 10 رۆژ بەسەر ئەو بوومەلەرزە وێرانکەرەی لەنێوان رۆژهەڵات و باشووری کوردستان روویدا، ژیان لە گوندەکانی پارێزگای کرماشان سەختتر بووە.
هاونیشتمانییانی گوندەکانی کرماشان سەرەڕای لەدەستدانی کەسوکار و ئازیزانیان و ماڵەکانیان بەهۆی بوومەلەرزە، چاوەڕێی رۆژانی سەختتر دەکەن، بەتایبەتی کە وەرزی سەرما و بارانبارین دەستیپێکردووە، بۆیە چاویان لە هاوکاریی حکومەت و خەڵکە، تاوەکو جارێکی دیکە بگەڕێنەوە ژیانی ئاسایی خۆیان و ماڵەکانیان بنیاتبنێنەوە.
داڕشتنەوە: هەڵات رێبوار



.jpg&w=3840&q=75)