Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابگرە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

تەنگەی هورمز

تەنگەی هورمز

ئێران13-04-2026

گەمارۆی تەنگەی هورمز؛ ئەگەرەکانی دەستپێکردنەوەی جەنگ لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

0:00
0:00
قەبارەی دەق
زانیار بەهادین

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

زانیار بەهادین

رۆژی بڵاوکردنەوە

13-04-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ئاگر لە باڵەخانەیەکی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئیمام خومەینی لە تاران کەوتەوە
ئێران27-05-2026

ئاگر لە باڵەخانەیەکی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئیمام خومەینی لە تاران کەوتەوە

ئیتڵاعاتی ئێران دەڵێت ئەمریکا لە شەڕی سەربازی شکستی هێناوە و پەنای بۆ هێزی نەرم بردووە
ئێران27-05-2026

ئیتڵاعاتی ئێران دەڵێت ئەمریکا لە شەڕی سەربازی شکستی هێناوە و پەنای بۆ هێزی نەرم بردووە

سوپای پاسداران: لە 24 کاژێردا 25 کەشتی بە 'مۆڵەتی ئێمە' بە تەنگەی هورمزدا تێپەڕیون
ئێران26-05-2026

سوپای پاسداران: لە 24 کاژێردا 25 کەشتی بە 'مۆڵەتی ئێمە' بە تەنگەی هورمزدا تێپەڕیون

 
رووداو دیجیتاڵ

پسپۆڕێکی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان رایدەگەیێنێت، دوای شکستی دانوستاندنەکانی ئیسلامئاباد و جێبەجێکردنی گەمارۆی سەر تەنگەی هورمز لەلایەن ئەمریکاوە، دەستپێکردنەوەی جەنگ بووەتە ئەگەرێکی کراوە. لێکۆڵینڤانێکیش دەڵێت، سەرەڕای لێدوانەکانی ترەمپ، ئەمریکا نایەوێت رژێمی ئێران بڕوخێت.
 
رۆژی دووشەممە 13-04-2026، لە کاتی بەشدارییان لە رووماڵێکی تایبەتی تۆڕی میدیایی رووداو، وژار فەهری، پسپۆڕی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و د. شێرکۆ کرمانج، لێکۆڵینڤان، تیشکیان خستە سەر دوایین پێشهاتەکانی جێبەجێکردنی گەمارۆی دەریایی بەسەر ئێراندا.
 
وژار فەهری ئاماژەی بەوە کرد، دۆناڵد ترەمپ ژیرانە مامەڵە دەکات و دەستی خستووەتە سەر ئەو پرسانەی کۆدەنگیی نێودەوڵەتییان لەسەرە، کە ئەوانیش "کردنەوەی تەنگەی هورمز و داماڵینی ئێرانە لە چەکی ئەتۆم."
 
ئەو پسپۆڕە پێیوایە، بەهێزترین کارتی گوشاری ئێران لە بەرامبەر ئەم گەمارۆیەدا، تێکدانی ئاسایشی تەنگەی بابولمەندەبە لە رێگەی حوسییەکانەوە، کە 10% بۆ 12%ی نەوتی جیهانی پێدا تێپەڕ دەبێت. گوتیشی، "تەنیا 8 رۆژ لە ئاگربەستە 14 رۆژییەکە ماوە، ئەگەر ئێران هێرش بکاتە سەر بنکەکانی ئەمریکا، دەستپێکردنەوەی جەنگ مسۆگەرە."
 
تەنگەی بابولمەندەب دەریای سوور بە کەنداوی عەدەنەوە گرێدەدات، حوسییەکانی یەمەن کە بەشێکن لە بەرەی مقاوەمە لە دروستکردنی کێشە بۆ کەشتییەکان لە دەریای سوور ئەزموونیان هەیە و هەڕەشەی ئەوەش دەکەن کە دەتوانن ئاستەنگ بۆ تەنگەی بابولمەندەب دروست بکەن.
 
د. شێرکۆ کرمانج، لێکۆڵینڤان، لەبارەی ئامانجەکانی واشنتنەوە گوتی، "ئێستا داخستنی تەنگەی هورمز بەسەر ئێران خۆیدا شکاوەتەوە." ئاماژەی بەوەش کرد، سەرەڕای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ باسی 'گۆڕینی رژێم' دەکات، بەڵام ئەمریکا بە کردەیی ئەوەی ناوێت.
 
ئەو لێکۆڵینڤانە گوتیشی، "ئەمریکا وا دەبینێت لە دوای گۆڕینی رژێمی پێشووی عێراق، هاوسەنگیی هێز لە ناوچەکە تێکچووە، بۆیە نایەوێت بە رووخانی رژێمی ئێران شەڕی ناوخۆیی و دەستوەردانی زەوینیی لێ بکەوێتەوە."
 
رۆژی 29ی ئاداری رابردوو، دۆناڵد ترەمپ لەنێو فڕۆکەی سەرۆکایەتی بە رۆژنامەڤانانی گوتبوو: "پێموایە گۆڕینی رژێم روویداوە. رژێمی یەکەم کە زۆر خراپ بوون لەناوچوون، ئێستا مامەڵە لەگەڵ گرووپی سێیەم دەکەین، کە کەسانێکی زۆر ژیرترن."
 
ئەمڕۆ 13ی نیسان، بە فەرمانی فەرمی سەرۆکی ئەمریکا، گەمارۆدانی تەنگەی هورمز چووە واری جێبەجێکردنەوە، ئەمەش دوای ئەوەی دانوستاندنەکانی ئیسلامئاباد لە نێوان تاران و واشنتن لە 11ی نیسان بێ ئەنجام کۆتایی هاتبوو.