رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تاران لەگەڵ وه‌زيرى بازرگانيى عێراق کۆبووەوە و باسیان لە چۆنییەتی رەخساندنی دەرفەتی زیاتری بازرگانی لەگەڵ ئێران کرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 7ـی ئایار نێچيرڤان بارزانى، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ ئه‌سير داوود ئهلغورێزى، وه‌زيرى بازرگانيى عێراقى فيدراڵى كه ئێستا به سه‌ردانێك له تارانه، په‌يوه‌ندى و ئاستی جووڵه‌ى بازرگانيى عێراق و هه‌رێمى كوردستانيان له‌گه‌ڵ ئێران تاوتوێ كرد.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، هه‌ردوولا بيروڕايان لەبارەی "بواره‌کانی بازرگانى و چالاكيى ئابووريى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا و چۆنيهتيى ره‌خساندنى ده‌رفه‌ت و زه‌مينه‌ى باشترى بارزگانى و نه‌هێشتنى به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌مى گۆڕييهوه."
له‌مباره‌یه‌وه جه‌ختيان له گرنگيى فراوانكردنى كه‌رتى بارزگانیی نێوانیان كرده‌وه که کاریگه‌ریی ئه‌رێنی به‌سه‌ر بووژانه‌وه‌ی ئابووریی هه‌ردوولادا ده‌بێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ