گالەری

03-12-2017
16 Photos
بەهمەن شابازی

رووداو-کرماشان

قوربانی یەکەمی ھەر نەھامەتییەک جا شەڕ بێت یان کارەساتی سرووشتی منداڵانن ، بەڵام ئەوە نابێتە ھۆی ئەوەی خەندە لەسەر لێویان بتارێت. ھەمیشەش لە جیھانە تایبەتەکەیاندا، شوێنەواری کارەساتەکان دەکەن بە شوێنی گاڵته و گەپیان و پاشماوەکەیشی دەکەنە کەرەستەی یارییان، جا ئەگەر کەرستەکانیش داروپەردووی خانووەکانیان بووبێت.

بەھۆی شەپۆلی ئەو بوقمەلەرزەیەی باشوور و رۆژھەڵاتی کوردستانی گرتەوە، جگە لە زیانە ماددییەکانی کە چەندین گوند و ناوچەی وێرانکرد، زیاتر لە 500 کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی 10 هەزار کەسیش بریندار بوون.

لەو وێنانەدا بەشێک لە منداڵانی سەرپێڵی زەھاو دەردەکەون کە خەریکی راکەڕاک و بەزمی خۆیانن، بێئاگا لەوەی چ زستانێکی قورس لەڕێیانە و ھێشتاش بەپێی پێویست یارمەتی نەدراون.

داڕشتنەوە؛ عومەر شایان