گالەری

01-12-2017
20 Photos
بەهمەن شابازی

بە هاتنی وەرزی پاییز و سەرما، دەیان هەزار باڵندە لە جۆرە جیاوازەکان له وڵاتی رووسیاوه کۆچ دەکەن و بەرەو دەریاچەی زرێباری مەریوانی سەربە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان دێن و تاوەکو بەهار لە زرێبار دەمێننەوە.

باڵندەکان بەهۆی ئەوەی لە وەرزی سەرمادا بە سەختی دەتوانن خواردن بە دەست بێنن، روودەکەنە دەریاچەی زرێبار، کە لە بواری خواردن بۆ ئەو باڵندانە دەوڵەمەندە.

یەکێک لەو جۆرە باڵندانەی کۆچیان کردووەتە دەریاچەی مەریوان ، بەناوی چەنگەر دەناسرێن و بەپێی ئاماری فەرمانگەی پاراستنی ژینگەی مەریوان، ئێستا دەیان هەزار لەو باڵندەیە لە دەریاچەی مەریوان و دەورووبەریدا دەژین.