رووداو دیجیتاڵ
بەگوێرەی راگەیاندنی ناوەندەکانی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان، حکومەتی ئێران بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 01-05-2024 ئەنوەر خزری، گیراوی ئایینیی کوردی لەسێدارەدا.
رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەڵێن، ئەنوەر خزری لە گرتووخانەی قزڵحەساری کەرەج لەسێدارە دراوە.
ئەنوەر خزری خەڵکی شاری مهاباد بوو، 15 ساڵ بوو بە تۆمەتی "خیانەت لە نیشتمان" لەگەڵ چەندین مامۆستای ئایینیی دیکە دەستگیرکرابوو و سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە.
لە چەند مانگی رابردوودا چوار کەس لەو گیراوە ئایینییانە لەسێدارە دران، ئەوانیش ئەیوب کەریمی، داود عەبدوڵاهی، قاسم ئابستە و فەرهاد سەلیمی بوون. دوو گیراوی ئایینیی دیکەش بە ناوەکانی رەزا رەسایی و یوسف ئەحمەدی سزاکەیان بەسەردا سەپێندراوە.
هەفتەی رابردوو رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی لە راپۆرتی ساڵانەیدا رایگەیاند، کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ساڵی 2023دا گوشارەکانی سەر نەتەوەکانی کورد، بەلووچ، عەرەب و ئازەری، هەروەها پێکهاتە ئایینییەکانی وەک یارسان و سوننەی زیادکردووە.
بەگوێرەی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ئێران، ساڵی رابردوو لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران 767 کەس بە تۆمەتەکانی بازرگانی بە مادەی هۆشبەر، کوشتن و بابەتی سیاسی و ئایینی لەسێدارە دراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ