سوپای ئیسرائیل کوژرانی سێ سەربازی لە غەززە راگەیاند

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە، سێ سەربازی لە باکووری کەرتی غەززە کوژراون.
 
بە گوتەی سوپاکە، یەکێک لە کوژراوەکان فەرماندەیە. 
 
سوپاکە لە راگەیێدنراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، فەرماندەکە تەمەنی 37 ساڵ و دوو سەربازی دیکە تەمەنیان 32 ساڵ بووە و لە شەڕدا کوژراون. 
 
سوپای ئیسرائیل یەکشەممەی رابردوو رایگەیاند، لە چەند شوێنێکی کەرتی غەززە دەست بە هێرش دەکەنەوە و ناوچەی جەبالیایان گەمارۆداوە.
 
سوپاکە رۆژی سێشەممە، فەرمانی بە چۆڵکردنی چەند شوێنێکی باکووری کەرتی غەززە کرد.
 
ئیسرائیل پێیوایە حەماس توانیویەتی لە باکووری کەرتی غەززە ریزەکانی یەکبخاتەوە.
 
بەو سێ کەسەوە، ژمارەی ئەو سەربازە ئیسرائیلیانەی لە دوای دەستپێکردنی هێرشی زەوینی بۆ سەر غەززە لە نێو کەرتە فەلەستینییەکەدا کوژراون، واتە لە 27ی ئۆکتۆبەری پارەوە، بۆ 353 کەس بەرزبووەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە