رووداو- هەولێر
وەزارەتی دەرەوەی ئێران وەڵامی لێدوانەکانی مەسروور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەداتەوە دەربارەی پرسی سەربەخۆیی باشووری کودستان و رایدەگەیێنێ، ئێران لەگەڵ یەكپارچەیی خاكی عێراق دایە.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا دەربارەی راگەیاندنی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان پرسیارێک ئاراستەی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرا، کە پێشتر مەسروور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو، ئێستا کاتی راگەیاندنی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانە. پرسیارەكە ئەوەبوو، ئایا هەڵوێستی ئێران چی دەبێت لەو بارەیەوە و وەڵامیان بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان چی دەبێت لە کاتی سەردانیدا بۆ ئەو وڵاتە؟
لە وەڵامدا گوتەبێژی وەزیرەی دەرەوەی ئێران گوتی "هەڵوێستی ئێران سەقامگیری و یەکپارچەیی خاکی عێراقە کە تێیدا بەرژەوەندی هەموو گەلانی عێراق بپارێزێت". جابر ئەنساری، گوتەبێژی وەزیرەی دەرەوەی ئێران زیاتر گوتیشی "مەترسی گەورە لەسەر عێراق شەڕی داعشە، پێویستە بەرپرسان و سیاسییەکانی ئەو وڵاتە لە گفتوگۆکانیان بەردەوام بن لەپێناو یەکپارچەیی خاکی عێراق و سەرکەوتن بەسەر تیرۆریستان".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ