رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی تەندروستیی ئاکرێ دەڵێت، کارمەندێکی فەرمانگەی کارەبا بەهۆی کارەباوە گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.
رۆژی چوارشەممە، 9ـی نیسانی 2025، نێچیرڤان هەرکی، گوتەبێژی تەندروستیی ئاکرێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "کاژێر 11:00ـی بەیانی دوو هاونیشتمانی هێندران بۆ بەشی فریاگوزاری، کە بەهۆی تەزووی کارەباوە یەکێکیان گیانی لەدەستدابوو و ئەوەی دیکەش بریندار بوو."
وەک گوتەبێژی تەندروستیی ئاکرێ دەڵێت، ئەو دوو هاونیشتمانییە لە فەرمانگەی کارەبای بجیل کارمەند بوون لە ئەرکیشدا بوون.
بە گوتەی نێچیرڤان هەرکی، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی فیراس کەلحێیە و تەمەنی 46 ساڵ بوو.
لەبارەی ئەو کەسەی برینداربووە، گوتەبێژی تەندروستیی ئاکرێ گوتی، "ناوی عومەر عەبدولخالقە و تەمەنی 56 ساڵە. ئێستا تەندروستیی جێگیرە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ