رووداو دیجیتاڵ
بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، لە هێرشەکانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززەی فەلەستین لانیکەم 9 کەس گیانیان لەدەستداوە.
هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە لەدوای ئەوە هات کە بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بە ناوی "ئۆپەراسیۆنی تۆفانی ئەقسا" کردە سەر ئیسرائیل و رایگەیاند، لە 20 خولەکی یەکەمدا سەروو پێنج هەزار مووشەکیان ئاراستەی ئیسرائیل کردووە.
محەممەد سالم، پەیامنێری رووداو لە بەردەم نەخۆشخانەی شیفا لە غەززە باسی دۆخی نێو شارەکەی کرد و گوتی بریندارەکانی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە لەو نەخۆشخانەیە چارەسەر دەکرێن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانەوە، "دەیان سەربازی ئیسرائیلی کوژراون و بەشێکیشیان بەدیل گیراون، ئێستا بریندارەکانی هەردوولا رەوانەی نەخۆشخانەکانی شارەکان دەکرێن."
گوتەبێژی باڵی چەکداری بزوتنەوەی حەماس گوتوویەتی، ئەم هێرشانە وەڵامێکی ئاسایین لە بەرامبەر "پێشێلکاریی و دەستدرێژییەکان"ـی ئیسرائیل و ئۆپەراسیۆنەکەمان'گەردەلوولی ئەقسا' بەردەوام دەبێت لەسەر ئەو ناوچانەی لەچوارچێوەی کەرتی غەززەدان و رووبەڕووی هێرشی ئیسرائیلییەکان بووەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ