ئێران بە ئەرێنی لە داواکارییەکەی توركیا دەڕوانێت

05-12-2016
محەممەد ئیسماعیل
نیشانەکردن ئێران تورکیا
A+ A-

رووداو - هەولێر

وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، داواکارییەکەی سەرۆککۆماری تورکیا بۆ بەکارهێنانی دراوی تورکیا و ئێران لە بازرگانییەکانی نێوانیان لەبری دراوی بیانی داواکارییەکی بەجێیە و بە ئەرێنی تەماشای دەکەن، "بەو مەرجەی ئەردۆغان مەبەستی لە بەکارهێنانی دراوی خۆیان بێت بەشێوەیەکی ماوەدرێژ نەک بۆ ماوەیەکی کاتی".

رۆژی یەكشەممە 5-12-2016 رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، لەگەڵ رووسیا، چین و ئێران سەرقاڵی تاوتوێکردنی ئەوەن پارەی خۆیان بەکاربهێنن لە بازرگانییەکانی نێوانیاندا.

بەهرام قاسمی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی داواکارییەکەی ئەردۆغانەوە رایگەیاند، ئەگەر داواکارییەکەی تورکیا بەرنامەیەکی پلان بۆ داڕێژراوی ماوەدرێژ بێت، نەک ماوە کورت، ئەوا ئەرێنییە.

قاسمی گوتیشی "ئەگەر بتوانین بۆچوونەکە بەرجەستە بکەین، ئەوا زۆر ئەرێنییە. ئەگەر تورکیا لەم بابەتەدا جددی بێت، ئەوا دەتوانین کاری هاوبەشی لەسەر بکەین".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە