رووسیا داواکانی ئەمریکا سەبارەت بە سووریا رەتدەکاتەوە

03-08-2016
ئەحمەد عەبدوڵڵا
نیشانەکردن حەلەب
A+ A-

رووداو - مۆسكۆ

رووسیا داواکانی جۆن کێری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکای سەبارەت بە جەنگی حەلەب بە قبوڵنەکراو وەسفکرد.

سێرگی ریابکۆف، جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا لە لیدوانێکیدا رایگەیاندووە "بۆ ئەو پێشڤوچوونانەی سوپای سووریا بە پاڵپشتی ئێمە لە جەنگدا بە دەستیهێناوە دژی تووندئاژۆکان، وای لە ئەمریکیەکان کردووە داوامان لێبکەن ئەو شەڕە بوستێنین".

ریابکۆف دەشڵیت "بەهیچ جۆرێک گونجاو نییە هەل بە چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆن و هاوپەیمانەکانییان لە یاخیبووان بدەین لە جەنگی حەلەب، کە لەلایەن هێزەکانی سوپای سووریا گەمارۆدراون".

رۆژی دووشەممە 1-8-2016 جۆن کێری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای لە حکومەتی سووریا و رووسیا کرد ئارامبگرن لە جەنگی حەلەب و هەوڵبدەن رێڕەوی مرۆیی بۆ حەلەب بکەنەوە.

ئەو داوایەی ئەمریکا لەلایەن حکومەتی رووسیا و سووریا بۆ کردنەوەی رێڕەوی مرۆیی رەتکرایەوە. حكومەتی سووریاش دەڵێت، سێ‌ رێڕەوی ئارامیان بۆ نێو حەلەب كردووەتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە