رووداو-هەڵەبجە
لە سێیەم وێستگەیدا لە باشووری کوردستان، لیژنەی پشكنینی ئەنتیتۆباکۆ، پشکنینی بۆ بەشداربووانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە ئەنجامدا، لە هەڵەبجە 246 کەس بەشدارییان لە پرۆژەی ئەنتیتۆباکۆدا کردووە، خانـمێکی هەڵەبجەیی دوای چل ساڵ جگەرەکێشان، لەگەڵ پرۆژەی ئەنتیتۆباکۆی رووداو وازی لە جگەرەکێشان هێنا و دەڵێت ئێستا تەندروستی زۆر باشە.
تيمى ئهنتى تۆباكۆ له مۆنۆمێنتى هه‌ڵه‌بجه بوون، له كۆى 3600 به‌شداربووى پرۆژه‌كه، 246 يان له هه‌ڵه‌بجه‌ن كه بڕياريانداوه واز له جگه‌ره كێشان بهێنن.
فه‌هيمه عه‌بدولڕه‌حيم، ژنى ماڵه‌وه، دەڵێ " ماوه‌ى 40 ساڵ جگه‌ره‌م دەکێشا، زۆر ناڕه‌حه‌ت بووم، پێى ناڕه‌حه‌ت بووم، قوڕگم ده‌خورا، ئێستا باشم شكور له خودا بهزياد بێت".
جه‌بار جه‌لال، خانه‌نشين، دەڵێ " ئه‌و كاته‌ى كه جگه‌ره‌م ده‌خوارد رۆژى 5 پاكه‌تم ده‌خوارد، ته‌ندروستيم باش نه‌بوو، سه‌رم ژانى ده‌كرد، ئيستا تهندورستيم زۆر باشه، ئه‌و پاره‌يه‌ى كه ده‌مدا به‌و پاكه‌ته ئێستا گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ خۆم و ماڵ و منداڵم".
خالد حوسێن خه‌ڵكى به‌غدايه و ئاواره‌ى هه‌ڵه‌بجه بووه، 33 ساڵ جگه‌ره‌ى كێشاوه، ئێستا وازى له جگه‌ره‌كێشان هێناوه و له پرۆژه‌كه‌دا به‌شداره.
ئەو دەڵێ "به‌م كاره‌م زانى له‌ڕێگه‌ى دراوسێكه‌مانه‌وه، كارێكى زۆر باشه،لاى ئێمه لە بەغدا كارى هوشيارى وا نيیه، گه‌نجه‌كانمان به رۆژدا جگه‌ره و به شه‌ويشدا نێرگه‌له ده‌كێشن .
به‌شداربووه‌كان پشكنينى هه‌ناسه و خوێنيان بۆ ده‌كرێت و دواى ئه‌وه‌ى سه‌لمێنرا وازيان له جگه‌ره كێشان هێناوه، به تيروپشك 100 كه‌سيان هه‌ڵده‌بژێرێت و خه‌ڵات ده‌كرێن، تيمه‌كه مه‌به‌ستيان بوو له ته‌نيشت وێنه‌كانى شههيدانى كيمياباران كاره‌كانيان بكه‌ن.
سه‌وسه‌ن عه‌بدوڵا، سه‌رپه‌رشتيارى تيمى ئهنتى تۆباكۆ، دەڵێ " كيميابارانهكه زۆر به خێرایى هه‌موويانى شه‌هيد كرد، به‌ڵام جگه‌ره هێواش هێواش هه‌مان زيانى هه‌يه و زياتريش".
هه‌ندێك قوتابى به‌شداربووى پرۆژه‌ى قوتابى پێشه‌نگ، هاتوون ئهنتى تۆباكۆ به‌شێوازێكى زانستى زيانه‌كانى جگهرهكێشانيان بۆ روونبكه‌نه‌وه و سوود له ئهزمونهكهيان وه‌ربگرن بۆ كارى پێشهنگيیان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ