رووداو- هەولێر
رۆژانە هەموومان بۆ گەڕان بە دوای ئەو زانیارییانەی پێویستمانە، ماڵپەڕی گووگڵ بەكاردەهێنین، بەڵام كەم كەس هەیە ئەم زانیارییانە لەبارەی ئەم ماڵپەڕەوە بزانن.
دەزانی لە سەرەتادا گووگڵ چۆن دروستكراوە؟ ئەگەر دەتەوێ بزانی ئەوا لە گووگڵ بنوسە GOOGLE TERMINAL، دواتر كلیك لەسەر یەكەم هەڵبژاردە بكە ، بۆت دەر دەكەوێت چۆن دروستبووە.
دەتوانی لە گووگڵ بنووسی google sphere، وەكو زەوی دەخولێتەوە، تاقی بكەوە بۆت دەردەكەوێت.
ئەگەر حەز دەكەیت یاری ئەتاری سادە بكەیت، لە گووگڵ بنووسە Atari breakout، پاشان كلیك لەسەر یەكەم هەڵبژاردە بكە و یاریەكە ئەنجامبدە.
ئەگەر حەزدەكەیت گیتار یان پیانۆ بە شێوەیەكی راستەوخۆ لە ئینتەرنێت بژەنی، لە گووگڵ بنوسە google guitar یاخود google piano، پاشان كلیك لەسەر یەكەم هەڵبژاردە بكە، لە هەمان كاتیشدا دەتوانی بۆ چەند چركەیەك تۆماری بكەیت.
شێوازێكی جوان و سەنجڕاكێش، ئەگەر لە گووگڵ بنووسی google gravity، پاشان كلیك لەسەر یەكەم هەڵبژاردە بكەی، دەبینیت چۆن هەموو نووسینەكانی ئەو لاپەڕەیەت دەكەونە خوارەوە و تا زیاتریش بنووسی ئەوا زیاتر دەكەونە خوارەوە.
ئەگەر خولیای ئەوەت هەیە، كە پیتەكان بە پێچەوانە ببینی یاخود بیخوێنییەوە، ئەوا لە گووگڵ بنووسە elgoog و كلیك لەسەر یەكەم هەڵبژاردە بكە.
لە گووگڵ بنووسە do a barrel roll، بۆ یەك جار شاشەی كۆمپیوتەرەكەت دەخولێتەوە.

.jpg&w=3840&q=75)
